ئەم ۱٤ چالاکە مەدەنی و سیاسییە لەم ڕاگەیێنراوەدا، وێڕای دەربڕینی پاڵپشتی خۆیان لە ڕاگەیێنراوی ۱٤ ژن و ١٤ پیاوی نێوخۆی ئێران بۆ دەستلەکارکێشانەوەی خامنەیی، باسیان لەو نایەکسانی و جیاوازییە ئابووری و سیاسی و کەلتووری و مەزهەبییە کردووە کە گەلانی بن دەستی کۆماری ئیسلامی، ٤۰ ساڵە بە خراپترین شێوە تووشی بوونە.
لە ڕاگەیێنراوەکەى کورد و عەرەبەکان هاتووە "زۆربەی لەسێدارەدراوان و بەندکراوانی ئێران سەر بە نەتەوەی عەرەب و کورد و بەلووچ و تورکەمەنن. ئێمە بە باشی ئاپارتایدی ڕەگەزی ژنانی ئێران هەست پێ دەکەین، چونکە خۆشمان لە ژێر ئاپارتایدی کەلتووری، زمانی، مەزهەبی و نەتەوەییداین. ئێمە دەردی زووڵملێکراوان تێدەگەین کە بێ ترس ڕێبەری کۆماری ئیسلامی دەکەنە ئامانج، چونکە نە ئازادی ڕادەربڕینمان هەیە و نە ئازادی زمانیش.
ئەم ۱٤ چالاکی عەرەب و کوردە پاڵپشتی خۆیانیان لەهەموو ئەو کەسانەی کە هەوڵی خۆیان بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی دەخەنە گەڕ، ڕاگەیاندووە و گوتوویانە "پایتەختنشینانی ئێران بەتەنیایی و بەبێ یارمەتی گەلانی دیکەی ئێران توانای ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامییان نییە".
واژووکەرانی ئەم نامەیە بریتین لە:
جابر ئەحمەد (نووسەر و توێژینەر)، حافز فازڵی (چالاکی سیاسی)، کەریم ڕەحیمی (چالاکی مافی مرۆڤ)، سەعیدە بەنی تەریف (چالاکی مافی ژنان)، وەلید نەیسی مەهاوی (بەندکراوی سیاسی پێشووی زیندانی ئەهواز)، عەمار تسایی (ڕۆماننووس و نووسەری یەکەم ڕۆمانی عەرەبی ئەهوازی)، دکتۆر گوڵموراد مورادی (نووسەر، توێژەر و ئەندامی پێشووی دەستەی باڵای ئەنجومەنی نووسەرانی ئێران لە دەرەوە)، فەرشاد دووستیپوور(چالاکی سیاسی)، مەلائیک عەلەم هۆلی (ڕۆژنامەنووس)، کۆسار فەتاحی (نووسەر و چالاکی سیاسی)، نگین شەیخولئیسلامی وەتەنی (نووسەر و بەندکراوی سیاسی پێشوو)، ئارش نیزامی (ڕۆژنامەنووس) و هادی سووفیزادە (نووسەر و چالاکی سیاسی).