بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

یوتلست کار بۆ گەیاندنی ئینتەرنێتی مانگی دەستکرد بە هاوڵاتییانی ئێران دەکات

یوتلست کار بۆ گەیاندنی ئینتەرنێتی مانگی دەستکرد بە هاوڵاتییانی ئێران دەکات
posted onFebruary 14, 2026
noبۆچوون

کۆمپانیای یوتلستی فەرەنسی بۆ مانگە دەستکردەکان رایگەیاند، پڕۆژەیەکی توێژینەوەیان دەستپێکردووە بە مەبەستی گەیاندنی ئینتەرنێتی مانگی دەستکرد بە هاووڵاتییانی ئێران.

پڕۆژەکە کار لەسەر دابینکردنی پەیوەندیی راستەوخۆی مۆبایلە زیرەکەکان بە ئینتەرنێتەوە دەکات، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا داوای لە کۆمپانیاکە کردووە ئەگەری ناردنی ئامێرەکانی وەرگرتنی ئینتەرنێت (تێرمیناڵ) بۆ ناو ئێران لێکبدەنەوە.

ژان-فرانسوا فالاشەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یوتلست، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا جەختی لە پشتگیریکردنی خۆپێشاندەرانی ئێران کردەوە و گوتی: "ئێمە بەو رووداوانەی لە ئێران روودەدەن تووشی شۆک بووین و تاوەکو بتوانین پشتگیری لە خەڵکی ئەو وڵاتە دەکەین."

حکومەتی فەرەنسا کۆمپانیای یوتلست وەک تاقە رکابەری جیددیی کۆمپانیای "ستارلینک"ی ئەمریکی دەبینێت. لە جیهاندا تەنیا دوو کۆمپانیا خاوەنی مانگی دەستکردی خولگەی نزمن (LEO) کە ئەوانیش ستارلینک و کۆمپانیای "وان-وێب"ن، کە ئەمەی دواییان سەر بە یوتلستە. ئەم جۆرە تەکنەلۆژیایە بەهۆی بەکارهێنانی لەلایەن حکومەت و سوپاوە، بایەخێکی ستراتیژی و ئاسایشی نەتەوەیی گەورەی پەیدا کردووە، بەتایبەتی لە کاتی بڕینی هێڵەکانی ئینتەرنێت لەلایەن تارانەوە بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان، ستارلینک و یوتلست دەبنە تاقە پەنجەرەی پەیوەندیی خەڵک بە جیهانی دەرەوە.