
تاران؛ دەستبەسەر كردنی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی هەرسین لەلایەن کارمەندانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاڤاتوودەی، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی گەلاوێژ، بەكرێگیراوانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بەبێ پێشکەشکردنی هیچ فەرمانێکی قەزایی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ڕامین ڕۆستەمی هاووڵاتییەکی خەڵکی هەرسین و دانیشتووی تاران و دەستبەسەریان کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەر كردن و شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ناوبراو کراوە، لەبەردەستدا نییە.