بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێت جەنگ دژی ژنان ڕاوەستێنێت

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێت جەنگ دژی ژنان ڕاوەستێنێت
AvaToday caption
posted onMay 8, 2024
noبۆچوون

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیندراوەێک خوازیاری "هەوڵی خێرا" بە مەبەستی ڕاگرتنی " جەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران دژ به ژنان" بوو که بە شێوەیەكی چڕ ساڵیانێکه درێژەی هەیه.

لەم ڕاگەیندراوه که ڕۆژی چوارشەممه، ١٩ بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی بەڵاو بووه، داوا لە ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی دەکرێت کە خۆیان لە سزادانی ژنان و کچان بە هۆی داواكردنی مافەکانیان بۆ سەربەخۆیی جەستەیی و ئازادیی ڕادەربڕین، ئازادی ئایین و بیروڕا بەدوور بگرن.

لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی هەموو یاسا و ڕێساکانی پەیوەست بە حیجابی ئیجباری و هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو هێزانە دەکات کە بەرپرسیارن لە جێبەجێکردنی حیجابی ئیجباری.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی جەختی له سەر ئەوە كردەوە که کۆماری ئیسلامی "بێ هیچ مەرجێك" ئەو که سانه ئازاد بکات که به هۆی سەرپێچیی حیجابی ئیجباری ده ستبەسەر کراون.

دوای زاڵ بوونی خومەینی و بیرۆکەی ئیسلامی بەسەر ئێران، یاسای حیجابی ئیجباری بەسەر ژنانی هەموو نەتەوەکانی ژێردەستی ئەم وڵاته داسەپاوه و هەتا ئێسا هەزاران ژن بەو هۆکاره دەسبەسەر و زیندانی کرانه بەڵام تاکو ئەمڕۆژ بزاڤی مافخوازانەی ژنان لەهەمبەر کردەوه دژه مرۆییەکانی دەسەلاتی ئیسلامی بێدەنگ نەبوونه و درێژە به خەباتیان داوه.

هەر لەم پێناوه، له دواڕۆژانی هاوینی ١٤٠١ی هەتاوی، هیزەکانی ئێران به بیانووی ڕچاو نەکردنی حیجابی زورەملی، به توندی له ژینا ئەمینیان دا و بوونه هۆی کوشتنی.

کوشتنی ئەم کچه کورده بووه هۆی سەرهەڵدانی شۆڕشێکی بەربڵاو که دواتر به بزاڤی ژن، ژیان، ئازادی ناسرا. ئەم بزاڤه له ماوەی زۆر کەمەوه هەموو ئێرانی گرته بەر. کۆماری ئیسلامی ئێران له درێژەی سەرکوتی خەڵک زۆرتر له یەک هەزار و ٥٠٠ شارۆمەندی کوشت، زۆرتر له ٢٠ هەزار کەسی بریندار کرد و زۆر له ٦٠ هەزار کەسیش دەسبەسەر کران.