بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هیچ یەک له درۆن و مووشەکه کروزەکانی ئێران نەگیشتوونەته سنووری ئیسرائیل

یەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و یەک مووشەکی کروزی ئێران نەگیشتووەته ناو ئاسمانی ئیسرائیل
ڕەسمێک له مووشەکێکی کۆماری سێدارەی ئیسلامی ئێران که له ناو خاکی باشووری کوردستان له نزیک گوندێکی ڕەواندز سەر به سوران دۆزراوەتەوه.
سوپای پاسداران نزیک به ٣٣١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، مووشەکی کروز و مووشەکی باڵستیکی بەرەو ئیسرائیل هەڵداوه که تەنیا مووشەکه باڵستیکەکان توانیان سنووری ئاسمانی ئیسرائیل ببەزێنن
posted onApril 15, 2024
noبۆچوون

بەپێی دوازانیارییەکان، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل به هاوکاری فڕۆکە جەنگییەکانی بریتانیا و ئەمریکا، توانیویانه هەموو ٢٢١ درۆن و مووشەکی کروزی ئێران که ئاراستەی ئیسرائیل کرابوو، له دەرەوەی سنوورەکانی ئەو ولاته و له ئاسمان عێراق و سوریه، له نێو ببەن.

به وتەی کارناسان، خێرایی درۆن زۆر له خوارەوەیه و به ساکاری له لایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوه تێکدەشکێندرێت. هەر درۆنێک پێویسته لانیکەم حەوت ساعەت ڕێگا بپێوێت تا له ئێرانەوه بگاته ئیسرائیل.

خێرایی مووشەکی کروز زۆر سەرتره له فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) و دوای ساعەتێک دەگاته ئیسرائیل بەڵام بەو حاڵەشەوه دۆزینەوەی و له نیوبردنی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکان ئەستەم نییه. بۆیه هێزی بەرگری ئیسرائیل توانی له ماویەکی کورت، به هاوکاری فڕۆکە جەنگییەکانی بریتانیا و ئەمریکا ٢٢١ درۆن و مووشەکی کروزی ئێران له نێو ببەن.

ئیسرائیل ڕایگەیاندووه له درێژەی هێرشی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر وڵاتەکەی، ١٨٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ٣٦ مووشەکی کروز و ١١٠ مووشەکی باڵستیک بە ئاراستەی ئەو ولاته هەڵدراوه.

لەم ڕێژەیه تەنیا مووشەکه باڵستیکەکان توانیویان سنووری ئاسمانی ئیسرائیل ببەزێنن. خێرایی مووشەکی باڵستیک زۆر لەسەره و له ماوەی نزیک به ده خولەک له ئێرانەوه دەگەنه ئیسرائیل.

بەڵام هێزی بەرگری ئیسرائیل توانی زۆرتر له سەدا ٩٠ی مووشەکه باڵستیکەکانیش تێکبشکینێت و تەنیا کەمتر له سەدا ١٠ی ئامانجی خۆی ۆێکاوه.

کارناسانی نیزامی، هێرشی ئیران بۆ سەر ئیسرائیل به شەکستێکی گەوره ناو دەبەن که دەرخەری درۆبوونی دروشمەکانی ئێران لەبارەی ئاستی توانایی نیزامییەکەی بۆ هەموو جیهان بوو.