بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانی کۆڵبەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر و کەل‌وپەلەکانیان ڕادەستی ئێران دەکەن

هێزەکانی یەکێتی کۆڵبەرانی ڕۆژهەڵاتی دەستبەسەر دەکەن و کەل و پەلیان ڕادەستی ئێران دەکەن
وێنەی کات و ساتی گرتنی کاروانێکی کؤڵبەرانی ڕۆژهەڵاتی له لایەن چەکدارانی یەلێتی نیشتمانی له ژێرناوی پاسەوانانی سنوور
به هۆی سووک و لاوازبوونی خەباتی مەیدانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و نەبوونی هێزێکی کارا، مەخابن سەنگ و قورسایی خەباتی ڕۆژهەڵات ئەوەنده لاواز بووه که یەکێتیی نیشتمانی ئیزن به خۆی دەدات به خراپترین شێوه لەگەڵ کوردانی ڕۆژهەڵات هەڵسەوکەوت بکات
posted onMarch 16, 2024
noبۆچوون

هێزێکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان له سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان، پێش له کاراونێکی کۆڵبەران دەگرن و وێرای لۆمه کردنیان بۆ تێپەڕاندنی سنوور، دەست دەخەنه سەر کەلوپەلەکانی کۆڵبەران و ڕادەستی گومرکی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن.

بەپێی ئەو گرته ڤیدئویه که بەدەست ئاڤاتودەی گەیشتووه، یەکەیەک له چەکدارانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان له ژێر ناوی پاسەوانانی سنوور، پێش له کاروانێکی کۆلبەرانی ڕۆژهەڵات دەگرن و دەست دەخەنه سەر کەلوپەلەکانیان و ڕادەستی گومرکی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن.

لەم گرته ڤیدئویه‌دا، فەرماندەی ئەو یەکەیه ڕوو له کۆڵبەرانی ڕۆژهەڵات دەکات و به بێ‌ڕێزییەکی تەوا دەڵێت: "بۆچی سنوورت بەزاندووه و کەل‌وپەلی قاچاخت هێناوەته کوردستان". که یەکێک له کۆڵبەران له وەڵامدا دەڵیت: "گەورەم هەژارین و بۆ بژێوی ڕۆژانەمان مەجبورین، له لای ئێمه دەرفەتێکی دیکه نییه".

دواتر بەرپرسەکه فەرمان دەداته چەکدارانی یەکێتی تاکوو دەست بخەنەسەر کەل‌وپەلی کۆڵبەرانی ڕۆژهەڵات و ڕادەستی گومرکی کۆماری ئیسلامی بکەن.

هێزەکانی یەکێتی کؤلبەرانی ڕۆژهەڵات دەستبەسەر دەکەن و کەل و پەلیان ڕادەستی ئێران دەکەن
یەکێک لەو کۆڵبەرانەی لەلایەن چەکدارانی یەکێتی نیشتمانییەوه ئەشکەنجه دراوه و دواتر سەریان تاشیوه

ئەمه یەکەم جار نییه که هێزەکانی یەکێتی بەم شێوەیه هەڵسەوکەوت لەگەڵ کؤلبەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات. له یەکەم ڕۆژی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاویدا، هێزەکانی یەکێتی کۆمەڵێک له کۆڵبەرانی خەڵکی جوانڕۆیان له سنووری هەڵەبجه دەستبەسەر کردبوو که دوای ئەشکەنجەیەکی زۆر، سەریان دەتاشن و بەبێ‌پێڵاو ئاودێوی سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان دەکەن.

ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگره که به ناکارابوونی هێزە سیاسییە‌کانی ڕۆژهەلاتی کوردستان، خەباتی مەیدانی سووک و لاواز کراوه و هەر ئەمەش بووەته مایەی لەدەستچوونی سەنگ و قورسایی ڕۆژهەڵات و هەر بۆیەش یەکێتی به خۆی ئەو جورئەته دەدات لەگەڵ شارۆمەندی کورد بەم شێوه ناشیرینه هەڵسەوکەوت بکات.