بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دکتۆر ئیرەج محەممەدزادە سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا

دکتۆر ئیرەج محەممەدزادە سزای دوو ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا
ئیرەج محەممەدزاده، ڕۆژنامەنووسی جوانڕۆیی که به دوو ساڵ زیندان سزا دراوه
له دریژەی سەرکوتی گەلی کورد و بەرتەسک کردنی ئازادی ڕادەربڕین، دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو هەوڵی خۆیان بۆ چڕترکردنی کەشی ئەمنی بەسەر هەموو کوردستان، تەرخان کردووه
posted onMay 25, 2024
noبۆچوون

دکتۆر ئیرەج محەممەدزادە، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی جوانڕۆ بە تۆمەتی "تێکدانی ڕای گشتی و بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە" لەلایەن دادگایەکی ئێران سزای دوو ساڵ بەندکرانی  بە سەردا سەپێندراوە.

ئیرەج محەممەدزادە، بەڕێوەبەری کەناڵی تێلێگرامی (تیتر غەرب) و هەروەها خوێندکاری دکتۆرای زانستە سیاسییەکان، لەلایەن لەقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی جوانڕۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر هادی چەراغی بە تۆمەتی "تێکدانی ڕای گشتی و بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە" دوو ساڵ بەندکرانی  بە سەردا سەپێندراوە.

جێ ئاماژەیە کە ئیرەج محەممەدزادە ئەزمونی ٢٥ ساڵ ڕۆژنامەنووسی هەیه و لە ماوەی ساڵەکانی ڕابردوو چەند جارێکیش لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ کراوە و هەڕەشە و لێپرسینەوەی لێ کراوە.

جیگای ئاماژەیه به هۆی زیندوو بوونی خەبات و تێکۆشانی گەلی کورد بۆ مسۆگەر کردنی ڕزگاری و ژیانێکی مرۆڤانه، هەر ڕۆژ چەندین گەنجی کوردستانی ڕووبەڕووی بانگهێشت، لێپرسینەوه، ئەشکەنجه و زیندان دەبن.

دکتۆر ئیرەج محەممەدزادە سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا
مەهدی مەجیدی، خەڵكی بۆکان، به پێج ساڵ زیندان سزا دراوه

هەر لەم پەیوەندییەو، هەفتەی ڕبردوو مەهدی مەجیدی لاوی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی دووی بۆکانەوه بە تۆمەتی "پشتگیری لە ڕێژیمی زانیۆنیزم" بە ٣ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە ١ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی "بێڕێزی بە ڕێبەری" بە یەک ساڵ و بە گشتی بە ٥ ساڵ بەندکران سزا دراوە.