بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئاڤاتودەى بەڵگەى دەستتێکەڵکردنى میتى تورکیە و داعش ئاشکرا دەکات

ئاڤاتودەى بەڵگەى دەستتێکەڵکردنى میتى تورکیە و داعش ئاشکرا دەکات
هەموو ئەو بەڵگانە بەشێکن لەو بەڵگە نهێنیانەی کە لە پێوەندی نێوان ئۆرگانە جۆراوجۆرەکانی دەوڵەتی تورکیە بە دەست هاتوون
posted onJanuary 24, 2019
noبۆچوون

 

برێت مەکگۆرک نوێنەرى پێشووى سەرکۆمارى ئەمریکا لە شەڕ لەگەڵ داعش، پێشتر هۆشدارى بە دەوڵەتى ئەردۆغان دابوو کە خۆى لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەکانى سەر بە ئەلقاعیدە و داعش یەکلا بکاتەوە. مەکگۆرک گوتبووى تورکیە پاڵپشتیی جیهادییەکان دەکات و نایهەوێت هاوکارى ئەمریکا بکات.

 

میلیشایەکی جەهادی کە تا ئێستا دوو قەشەی کوشتووە و زۆر خەڵکی بێ تاوانی سەر بڕیوە بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ لەگەڵ ڕێکخڕاوی میتی تورکیە پێوەندی هەبووە. ئەو کەسە لە لایەن پۆلیسی تورکیە بە تاوانی ئەندامیەتی لە گرووپە تیرۆریستییەکاندا قۆڵبەست کراوە و بە هۆی هاوکاری لەگەڵ میت سزایەکی کەمی بەسەردا سەپاوە.

ناوی ئەو کەسە مەعقومد زاکیرویچ عەبدولڕەحمانۆف ناسراو بە ئەبو بەنات خەڵکی ڕوسیەیە کە لە ساڵی ٢٠١٢ لە ڕێگەی تورکیە بەرەو سوریە ڕۆیشتووە و پەیوەستی گرووپە جەهادییەکان بووە. ئەبوو بەنات لە تورکیە دانی بە هاوکاری لەگەڵ میت و وەرگرتنی هاوکاری وەک پوڵ، چەک و تەقەمەنی نابوو. ئەبوو بەنات تاوانبارە بە کوشتنی دوو قەشە لە سوریە و لە ڕێکەوتی ٢٢ ئاوریلی ساڵی ٢٠١٣. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ٢٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ ئەبوو بەناتی وەک تیرۆریستێکی نێودەوڵەتی ناساندبوو.

هەروەها ئەنجومەنی ئاسایشی ڕیکخڕاوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٢ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٥ گەمارۆی خستبووە سەر ئەبوو بەنات. ئەبوو بەنات کە ئێستا لە تورکیە قۆڵبەستکراوە سەرەڕای هەبوونی بەڵگەی زۆر و ورد هیچ کات بە تاوانی کوشتنی قەشەکان و کەسانی بێ تاوانی دیکە لێپرسینەوەی لەگەڵ نەکراوە و تەنیا بە تاوانی ئەندامیەتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان بە ٧ ساڵ و ٦ مانگ گرتووخانە حوکم دراوە.

همکاری سازمان امنیت ملی ترکیە (میت) با یک جهادی قاتل در سوریە

ئەبو بەنات لە بیستی ژوئەنی ساڵی ٢٠١٣ لە ماشێنێکدا بە ژمارە پلاکی bf9649 لە وێستگەی پۆلیس لە شاری جیهان بیلی لە پارێزگای قونییە قۆڵبەست کرا. دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی ئەحمەد ڕەمەزانۆف لە دایک بووی ساڵی ١٩٨٦ لە پاریس و فاتمە مدن لە دایک بووی یەکی ژانوییەی ١٩٩٣ لە سوریە لەگەڵ ئەبوو بەنات دەستبەسەر کران.

ئەبوو بەنات، ئەحمەد ڕەمەزانۆف و فاتم مدن لە لایەن مەولود کوشمان لە ئەندامانی ئەلقاعیدە و سەید ئالپ لە شاری باش پینار لە پارێزگای هاتای نێردرابوون بۆ جیهان بیلی. پۆلیسی شاری جیهان بیلی ئەو کەسە قۆلبەستکراوانە دەنێرێت بۆ ناوەندی پەیوەندییە دەرەکییەکانی پارێزگای قونییە. دوو شارۆمەندە تورکەکە دوای لێپرسینەوە ئازاد دەکرێن ئەگەرچی ئەبو بەنات و ڕەمەزانۆف هەردوکیان لە لیستەی ئەو کەسانە دابوون کە چوونیان بۆ تورکیە یاساغ کراوە. دوای پڕکردنەوەی فۆڕمی پەنابەری هەردوکیان ئازاد بوون و بەرەو ئیستانبوڵ ڕۆیشتن.

همکاری سازمان امنیت ملی ترکیە (میت) با یک جهادی قاتل در سوریە

ئەو کاتەی ئەبوو بەنات لە شاری جیهان بیلی قۆڵبەست دەکرێت پۆلیس بەوەی نەزانیوە کە ناوبراو دەستی هەبووە لە کوشتنی پائولو یازیچی و یوحەنا ئیبراهیم ئەو دوو قەشەی ٢٢ ئاورلی ٢٠١٣لە سوریە ڕفێندرابوون. دوای بڵاو بوونەوەی ویدیۆیەک لە سەربڕینی دوو قەشە ڕفێندراوەکە لە تەلوزێنی ئەلجەزیرە، هێزەکانی پۆلیسی لێکۆڵینەوەی تورکیە لە کاروباری ئەلقاعیدەدا زانیان کە ئەو کەسەی لە ڤیدۆکەدا ئەبو بەناتە کە لە قونییە قۆڵبەست کرابوو و دوای پڕ کردنەوەی فۆڕمی پەنابەری ئازاد کرابوو.

همکاری سازمان امنیت ملی ترکیە (میت) با یک جهادی قاتل در سوریە

هێزەکانی پۆلیسی لێکۆڵینەوە چوونی ئەبوو بەنات بۆ ئیستانبوڵیان بە پۆلیسی ئەو شارە ڕاگەیاند، پۆلیسی ئیستانبوڵ لە چواری مانگی جولای ٢٠١٣ ئەبو بەنات، ئەحمەد ڕەمەزانۆف و  فاتمە مدن لە ماڵی مەولود کوشمان قۆڵبەست کرد. لە کاتی پشکنینی ماڵی کوشمان پۆلیسی ئیستانبوڵ دوو نارنجۆکی دەستی، ٤ خیشابی کەڵاشینکۆف، ١٨٦فیشەک، بێسیم، دوربینی فیلمهەڵگڕتنەوە و سێ لیباسی ڕەشی درێژیان دەست بەسەرداگرت کە شیمانە دەکرا هەمان ئەو لیباسانە بێت ئەبو بەنات لە ڤیدیۆ بڵاو کراوەکەی تەلەڤزیۆنی ئەلجەزیرە لەبەری دابوون.

همکاری سازمان امنیت ملی ترکیە (میت) با یک جهادی قاتل در سوریە

هەروەها ژنێکی ٣٩ ساڵەی ڕووسی بە ناوی سوسلان فیاپیسف لە ناوچەی باشاکشیری ئیستانبول لە مەڕ پێوەندی لەگەڵ دۆسیەی ئەبوو بەنات خرایە بەر لێکۆڵینەوە.

دادگای تاوانەکانی ئیستانبوڵ بە شێوەی فەرمى ئەبوو بەنات، ڕەمەزانۆف و کوشمان بە ژمارە پەروەندەی ١٢٠٤\٢٠١٣ قۆڵبەست دەکات، بەڵام ئالپ و برایەکی کوشمان دوای لێکۆڵینەوە ئازاد دەکرێن. ئەبوو بەنات لە لێکۆڵینەوەکانی خۆیدا دانی بەوەدا ناوە کە ئەو هەمان ئەو پیاوەی نێو ڤیدیۆ بڵاوکراوەکەی تەلەڤزیۆنی ئەلجەزیرەیە کە سەری دوو قەشەکە دەبڕێت. بە پێی قسەکانی ئەبوو بەنات ئەو چالاکییە "کوشتنی کەسە ڕفێندراوەکان" ڕۆژانی هەینی ئەنجام دراوە.

ئەبوو بەنات خۆی بە نێوی فەرامندەی یەکەی سەربازى ناساندووە و گوتبووی کە بێسیمەکانی لە کەسێک بە ناوی ئەبوو جەعفەر وەرگرتووە کە پیاوی میت بووە. ئەو هەروەها بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەبوو جەعفەر لەنێو یەکەیەکی سەربازى سەر بەو لە سوریە بووە. لەو نێوەدا ڕەمەزانۆف دانی بەوە داناوە کە ئەبوو بەناتی لە سوریە ناسیوە کە ئەو کات بەرپرسی بەشی ڕاهێنانی نیزامی کەسە جیهادییەکان لەوێ بووە. ئەوەشی گووتوە کە ئەبوو بەنات یەکێک لە قەشەکانی سەر بڕیوە و هاوکاری سەربڕینی قەشەکەی دیکەشی کردووە.

سەرەڕای ئەوەی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەریخستووە کە ئەبوو بەنات هەمان ئەو کەسە بووە کە لە ڤیدیۆ بڵاوکراوەکەدا قەشەکانی سەربڕیوە بەڵام تاوانی یەکەمی ناوبراو ئەندامییەتی لە ناو گرووپە تیرۆریستییەکان ڕاگەیندراوە. بۆ وێنە ئەو چەقۆیەی لە ماڵی کوشمان دیترابووە لەگەڵ ئەو چەقۆیەی لە ویدیۆکەدا لە دەستی ئەبوو بەنات دا بوو تەواو وەک یەک دەچوون.

همکاری سازمان امنیت ملی ترکیە (میت) با یک جهادی قاتل در سوریە

دادوەری دۆسیەکە تەمای هەبوو کە تاوانی دیکەی وەک تاوان لە دژی مرۆڤایەتی لە دۆسیەکەی ئەبوو بەنات زێدە بکات کە پێویستی بە ڕەزامەندی دەسەڵاتدارانی حکومەتی ئەردۆغان بووە. لە شەشی ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠١٣ تاوانی ئەنجام دراو"لە لایەن ئەبوو بەنات" پرسی نێوخۆیی سوریە راگەیندرا کە بۆچوونی وەزارەتی دەرەوەی تورکیە لەگەڵ بۆچوونەکانی وەزیری دەرەوەی ئەو کاتی تورکیە ئەحمەد داود ئوغڵو بە یۆسف چەتین لە ڕێککەوتی ١٩ی جولای ٢٠١٣ لە دژایەتی تەواو دابوون.

داود ئوغڵو بە یۆسف چەتینی گووتبوو ئەو کارانەی لە دژی ئەو دوو قەشەیە کراوە تاوان لە دژی مرۆڤایەتییە و تورکیە بۆ گەڕانەوەیان هەموو کارێکی دەکات. ڕێک دوای دوو حەوتوو داود ئوغڵو ڕەتی قسەکانی پێشووی کردەوە کە گووتبووی ئەو کارانە تاوان لە دژی مرۆڤایەتین. هەروەها داود ئوغڵو ڕایگەیاندبوو کە ئەبوو بەنات هیچ پێوەندییەکی بە قەشە سەربڕاوەکانی سوریەوە نییە.

همکاری سازمان امنیت ملی ترکیە (میت) با یک جهادی قاتل در سوریە

لە ٢٦ی ئاگۆستی ٢٠١٦وەزارەتی دادی تورکیە هەر جۆرە دەست تێدابوونێکی ئەبوو بەنات و تورکیەی لە کوشتنی دوو قەشەکە ڕەت کردەوە و داخوازی دادگای بۆ زێدە کردنی تاوان لە دژی مرۆڤایەتی بە دۆسیەی ئەبوو بەنات ڕەد کردەوە.  ئەبوو بەنات کە زۆر زیرەکانە کاری کردبوو و لە تەواوی لێکۆڵینەوەکان ڕایگەیاندبوو کە لەگەڵ میت پێوەندی هەبووە، هەر زوو میت بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی راستییەکان هاتە مەیدان و ئەبوو بەنات دوای ماوەیەک قسەکانی خۆی ڕەت کردەوە و رایگەیاند کە ئەمن ئەو کەسە نیم لە ویدیۆکاندا سەری خەڵکی دەبڕێت.

ئەبوو بەنات ئەوەشی باس کرد کە لە سوریە لە دژی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بەشەڕ هاتووە ئەگەر ئەو لە سەربڕینی هەر کەسێک دەستی هەبایە تورکیە هیچ هاوکارییەکی ناوبراوی نەدەکرد. دەوڵەتی تورکیە تا ماوەی یەکساڵ ئاشکرای نەکرد کە ئەبوو بەنات قۆڵبەست کراوە. دوای پرسیاری نوێننەرێکی ئۆپۆزۆسیۆن لە وەزیری داد سەبارەت بە دۆسیەی ئەبوو بەنات، بەکیر بوزداغ لە ٢١ی ئاگۆستی ٢٠١٤ ڕایگەیاند کە ئەبوو بەنات لە گرتووخانەی ماڵ تەپە ئیستانبوڵ دەستبەسەر کراوە ە دۆسیەکەی لە لقی ٢٢ دادگای بەرزی ئیستانبوڵ لەگەڕدایە.

همکاری سازمان امنیت ملی ترکیە (میت) با یک جهادی قاتل در سوریە

لقی ٢٢ی دادگای بەرزی ئیستانبووڵ لە کۆتاییدا ڕایگەیاند تاوانەکانی ئەبوو بەنات، ئەندامییەتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان و هەڵگڕتنی چەک بە شێوەی نائاسایی بووە بەڵام دۆسیەکەی ئەبوو بەنات بەرێکرا بۆ لقی ١١ی دادگای بەکر کۆی. لەو شوێنە دەستی میت بۆ دەستکاری کردنی دڵخوازانەی دۆسیەکە کراوەتر بوو و لە ١٦ ژوئەنی ٢٠١٥ ئەبوو بەنات بە تاوانی ئەندامییەتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان بە ٧ ساڵ و ٦ مانگ سزا درا.

ئەبوو بەنات نە تەنیا هیچ کات بە تاوانی سەربڕینی قەشەکان لێکۆڵینەوەی لێنەکرا تەنانەت  سزاکەی بەهۆی ڕەفتاری باش کەم کراوە. هەروەها تاوانی هەڵگڕتنی چەک بە شێوەی نایاساییشی لەسەر لاچوو.

همکاری سازمان امنیت ملی ترکیە (میت) با یک جهادی قاتل در سوریە

ڕەمەزانۆف و مەولود کوشمان هاوشیوەی ئەبوو بەنات بە ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندان سزا دران. دەسەڵاتدارانی تورکیە لە ترسی ئاشکرابوونی ڕاستییەکان چەندین جار  داوای ڕووسیە و ئەمریکا بۆ ڕادەست کردنی ئەبوو بەناتیان ڕەت کردەوە. بؤ وێنە لقی ١٦ دادگای پێداچوونەوە کە بەسەر دۆسیە تیرۆریستییەکان ڕادەگات ٣١ جولای ٢٠١٥ دۆسیەی ئەبوو بەناتی وەرگرت و یەکی ژانوییەی ٢٠١٨ رایگەیاند دۆسیەکە ناتەواوە و دووبارە دۆسیەکەی بۆ لقی ١٦ی دادگای بەرزی تورکیە ناردەوە.

لقی ١٦ی دادگای بەرز لە نۆزدەی مارسی ٢٠١٨ جارێکی دیکە دۆسیەکەی گەڕاندەوە بۆ دادگای پێداچوونەوە. دادگای پێداچوونەوە تا ئەوڕۆ تەنانەت دادوەریشی بۆ پێڕاگەیشتن بەسەر دۆسیەکە دیاری نەکردووە، تاکتیکێکی زۆر زیرەکانە لە لایەن ئەردۆغان بۆ ئاشکرا نەبوونی ڕاستییەکان.

همکاری سازمان امنیت ملی ترکیە (میت) با یک جهادی قاتل در سوریە

قەشە کوژراوەکان هاوڕی لەگەڵ فواد ئەلاء و دیاکۆ فەتحوڵا کاتێک لە ناوچەیت مەنسورەی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی ئەڕتەشی ئازادی سوریە کە تورکیە پاڵپشتیان دەکات تێدەپەرن لە لایەن چەند چەکداری قەزاق و چێچینی دەڕفێندرێن.

شیمانە دەکرێت ئەو چەکدارانە ئەندامی گرووپی جوندوالخەلیفە بن، ئەو گرووپە لە ژێر فەرماندەیی ئەبوو عومەر کوەیتیدا بوو کە ناسراو بوو بە حوسێن لاری. بە پێی بەڵگەکان کە دواتر ئاشکرا بوو، ئەبوو بەنات وەک جێگری حوسێن لاری لە گرووپی جوندوالخەلیفەدا بەرپرسی ڕاکێشانی شەڕکەرە دەرەکییەکان و ڕاهێنانیان بووە.

گرووپی جوندوالخەلیفە لە ژێر چاوەدێری گرووپی جەیش وئەلموهاجرین بە فەرماندەیی ئەبوو عومەر چێچێنی چالاکی دەکرد. جوندولخەلیفە پێش لە پەیوەست بوونی بە بەرەی ئەلنوسرە کە پاڵپشتی تورکیەی لە پشت بوو وەفاداری خۆی بە گرووپی داعش ڕاگەیاندبوو. تەواوی ئەو بەڵگانەی بڵاوکراونەتەوە بەشێکن لەو بەڵگە نەهێنیانەی کە لە پێوەندی نێوان ئۆرگانە دەوڵەتییەکانی ئەو وڵاتە بە دەست هاتووە.

بۆ وێنە ئەو بەڵگەی کە لە ٢ی جولای ٢٠١٣ لە بەشی ئەمنیەتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیە بۆ پۆلیسی ئیستانبوڵ نێردرابوو دەڵێ قەشەکان بە ئەگەری زۆر لە لایەن گرووپێک بە ناوی کتایبوئەلموهاجرین ڕفێندرابوون. ئەمریکا دەبێ گوشار بۆ تورکیە بێنێت بۆ ئەوەی دەست هەڵگڕێت لە پاڵپشتیکردنی گرووپە جەهادییەکان.