بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕووسیە چەکوچۆڵی ئەمریکایی بۆ ڕێژیمی ئێران دەنێرێت

ڕووسیە چەکوچۆڵی ئەمریکایی بۆ ڕێژیمی ئێران دەنێرێت
AvaToday caption
posted onMarch 11, 2023
noبۆچوون

▫️هەواڵدەریی "سی‌ئێن‌ئێن" لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ڕووسیە ئەو چەکوچۆڵە ئەمریکاییانەی کە لە شەڕی ئۆکراین وەدەستی کەوتوون، بۆ ڕێژیمی ئێرانی دەنێرێت.

▫️ڕۆژی هەینی ١٩ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، هەواڵدەریی "سی‌ئێن‌ئێن" لە زاری چوار سەرچاوەی ئاگاداری ئەمریکایی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ڕووسیە ئەو چەکوچۆڵە ئەمریکاییانەی کە لە شەڕی دژ بە ئۆکراین وەدەستی کەوتووە، بۆ ڕێژیمی ئێرانی دەنێرێت.

▫️لەم پێوەندییەدا بەرپرسانی ئەمریکایی و ئورووپایی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بە دەیان جار ڕایانگەیاندووە کە ڕووسیە ئەو چەکوچۆڵە ئەمریکایی و ئورووپاییانە، بە تایبەتی "سیستەمی دژە تانکی جاولین" و ئێستینگر کە لە ئۆکراین بەدەستی دەکەوێت، ڕەوانەی ئێرانی دەکات.