بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەمریکا: ئێمە هانی هاوپەیمانەکانمان دەدەین تا پاڵەپەستۆی زیاتر بخەنە سەر سوپای پاسداران

ئەمریکا: هێشتا هانی هاوپەیمانەکانمان دەدەین بۆ ئەوەی پاڵەپەستۆ بخەنە سەر سوپای پاسداران
AvaToday caption
posted onFebruary 24, 2023
noبۆچوون

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەموو ئەو جۆرە بانگەشانەى ڕەت کردەوە کە گوایە دیپلۆماتکارانی ئەمریکا یان ئەندامانی ئیدارەی بایدن لۆبییان کردووە یان لۆبی دەکەن بۆ ئەوەى بەریتانیا یان هەر حکومەتێکی دیکە سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نەناسێنن.

 

نێد پرایس، لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری دەنگی ئەمریکا ـ بەشى فارسی، گوتی: هەڵوێستی ئیدارەی بایدن بەرامبەر بە سوپای پاسدارانی کۆمارلا ئیسلامی ڕوونە، ئەم دامەزراوەیە زیاتر لە هەموو دامەزراوەیەکی دیکەی سەر زەوی کەوتووەتە ژێر سزاکانی ئەمریکا، سەرەڕای ئەوەش، ئێمە بە بەردەوامی سزامان بەسەر  سەرکردەکانی سوپاى پاسداران سەپاندووە کە دەستیان لە تیرۆر و یا پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤدا هەبووە."

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە پێداگرى لەوە کردەوە کە لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا پێشوازی لە سزاکانی ئەم دواییەی بەریتانیا دەکات بۆ سەر ژمارەیەک بەرپرسی سوپای پاسداران بەهۆی سەرکوتکردنی گەلانی ئێران، زیادی کرد: هەوڵی هەندێک کەس و میدیا بۆ سووکایەتیکردن بە بەرپرسانی ئەمریکا بە دروستکردنی چیرۆکی ناڕاست، جێگەى شەرمەزارییە."

هەروەها باسى لەوەش کرد کە "ڕوانگەی ئێمه بۆ سوپای پاسداران بچووکترین گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە، له کاتێکدا هانی هاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان دەدەین که هەموو ئامرازێکی گونجاو بۆ گووشارخستنه سەر سوپای پاسداران به کار بهێنن، ئیتر ئەوەیان دەکەوێتە سەر ئەو وڵات و بلۆکانە کە کام ناوبردن و دانانى لە کام بەش لە بەرژەوەندیی خۆیانە.

 

ڕۆژنامەی "تێلێگراف"ی بەریتانی ڕۆژی چوارشەممە ٣ى ڕەشەمە ڕاپۆرتێکى بڵاو کردەوە کە تیایدا دیپلۆماتکارانی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا پاڵەپەستۆیان خستووەتە سەر حکومەتی بەریتانیا بۆ ئەوەى سوپای پاسداران نەخاتە نێو لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانیەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەم میدیایە  کە لە زمانى چەندین سەرچاوەی ئاگادارەوە وەریگرتووە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوە کردووە بەریتانیا دەتوانێت وەک دانووستانکارێک لەگەڵ تاران ڕۆڵێکی سەرەکی بگێڕێت، و ئەگەر سوپای پاسداران وەک تیرۆریست بناسێنێت، ئەوا ڕۆڵى لاواز دەبێت.

 

 

تێبینى:

ئاڤاتودەى ئەم ڕاپۆرتەى بڵاو کردەوە کە ئەمە لینکەکەیەتى: (https://www.avatoday.net/ku/node/19295)