بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هێڵى هەژارى لە ئێران زیاتر هەڵدەکشێت

هێڵى هەژارى لە ئێران زیاتر هەڵدەکشێت
AvaToday caption
posted onMarch 23, 2022
noبۆچوون

🌐  ئاڤاتودەی

بەرپرسێکى نێوخۆیی ژوورى بازرگانى ئێران بە ئاماژەکردن بە بەڵێنەکەى سەرکۆمارە نەخوێنەوارەکەى کۆمارى ئیسلامى بۆ ڕیشەکێشکردنى هەژاریی ڕەها دەڵێت: هەتا دێت هەژارى زیاتر دەبێت و کێشەکان کەڵەکە دەبنەوە. قسەکانى ڕەئیسى جێگەى سەرسوڕمان و گاڵتەپێکردنن.

خەسرەو فرووغان گران سایە، سەرۆکى کۆمسیۆنى ژوورى بازرگانى ئێران لە گفتوگۆیەک لەگەڵ ئیلنا ئاماژەى بە قسەکانى ئیبراهیم ڕەئیسى کردووە لەسەر ڕیشەکێشکردنى هەژاریی ڕەها و دەڵێت:

 بەو شێوەیەى کە کار دەکرێت نە تەنیا هەژارى ڕەها لەنێو ناچێت، بەڵکو زیاتریش دەبێت و خەڵکى تووشى کەمبوونەوەى زیاترى داهات دەبنەوە.

 پێشبینى ئەوەشى کردووە کە لە ساڵى ئایندە (واتە ئەم ساڵە نوێیە) ڕووبەڕووى زیادبوونى بەهاى زیاتر دەبینەوە و چینى هەژاران لەم نێوە زیاتر تووشى چەرمەسەرى دەبنەوە.

 پێشتر ئیلناش لە زمانى بەڕێوەبەرى ئابوورییەوە نووسیبوونى: بە پێى پێشبینى فەرمى لەسەر هەڵاوسانى ٧%ى لە ساڵى ١٤٠١ بە هۆى کێشەى پێکهاتەى بڵاوکردنەوە و چاودێرى و بەهادانان، هەڵاوسان زۆر زیاتر دەبێت لەو ڕێژە فەرمییە!