بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گەمارۆی ئەمریکا بۆ سەر سەرچاوەیەکی ماڵیی حوسییەکانی یەمەن

گەمارۆی ئەمریکا بۆ سەر سەرچاوەیەکی ماڵیی حوسییەکانی یەمەن
AvaToday caption
posted onFebruary 25, 2022
noبۆچوون

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر تۆڕێکی نێونەتەوەیی کە لەلایەن سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە پشتیوانیی ماڵی لە حوسییەکانی یەمەن دەکا.
 

ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، “ئانتۆنی بلینکێن” وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا، گەمارۆی خستە سەر تۆڕێکی نێونەتەوەیی سەر بە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە پشتیوانیی ماڵی لە گرووپە میلیشیاکانی یەمەن دەکا و تا ئێستا بە دەیان میلیۆن دۆلار یارمەتیی حوسییەکانی داوە کە لە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکادان.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەر وەها ڕایگەیاند کە سپای پاسدارانی بەدەیان میلیۆن دۆلار هاوکاری ماڵیی حوسیەکانی کردوە و حوسیەکانیش بەردەوامن لە سەر هێرشی مووشکیی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دژی وڵاتانی دراوسێی یەمەن.

لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە کە ئەو وڵاتە بەردەوامە لە هاوکاریکردنی خۆی لەگەڵ هاوپەیمانان لە دژی ئەو کەسانەی کە درێژە بە شەڕ و ئاڵۆزی لە یەمەندا دەدەن.