تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی دەڵێت، ئیسرائیل لەگەڵ ئەمریکا هەماهەنگی دەکات سەبارەت بە ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی بۆ سەر ئێران.
بەگوێرەی سی ئێن ئێن کە بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی بڵاویکردووەتەوە، ئامانج لە هێرشەکە تێکشکاندنی توانای وزەی وڵاتەکە و ڕازیکردنی ئێرانە بۆ سازشکردن، ئەمەش لە ئەگەری شكستهێنانی تەواوەتی پرۆسەی دیپلۆماسی.
سەرچاوەکان دەڵێن، ئەو هەماهەنگییە بریتییە لە ئامادەکاری بۆ ئەگەری هەڵمەتێکی کورت کە ژێرخانی وزە بکاتە ئامانج.
لەبارەی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران، ئیسرائیل نیگەرانە لەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ئێران ڕێککەوتنێک بکات پێش ئەوەی چارەسەری هەندێک لەو پرسە سەرەکیانە بکات کە ئامانجی سەرەکیی جەنگەکە بوون، لەوانەش مانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و پرسەکانی وەک مووشەکی بالیستیک و پشتیوانیکردنی تاران لە گرووپەکانی لە ناوچەکەدا.
سەرچاوەیەکی ئیسرائیلیش دەڵێت، نیگەرانی سەرەکی ئیسرائیل ئەوەیە، ترەمپ لە دانوستانەکان بێزار بێت ئامادەبێت بۆ هەر جۆرە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران، لە کاتێکدا کاربەدەستانی ئەمریکا ئیسڕائیلیان دڵنیا کردووەتەوە، کێشەی کۆگای یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران چارەسەر دەکرێت.