بەرزبوونەوەی کەموێنەی تێچووی خزمەتگوزارییەکان و لاوازیی بیمە تەندروستییەکان لە ئێران، بووەتە هۆی ئەوەی هاووڵاتییان چارەسەری ددانەکانیان پشتگوێ بخەن و تەنیا ئازارەکەی بچێژن.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کەمترین تێچووی "عەسبکێشان"ی یەک ددان دەگاتە نزیکەی 6.8 ملیۆن تمەن، تێچووی ئیمپلانت لەنێوان 23 بۆ 50 ملیۆن تمەن دایە. تێکڕای خەرجیی چارەسەری هەر ددانێکیش بە 15 بۆ 40 ملیۆن تمەن دەخەمڵێندرێت، ئەمە لەکاتێکدایە بیمەکان بەشێکی کەمی ئەو خەرجییانە دەگرنە ئەستۆ.
ئامارەکان دەری دەخەن هەر هاووڵاتییەکی ئێرانی بە تێکڕا شەش ددانی کلۆربووی هەیە. بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە، ئێستا پزیشکیی ددان بۆ زۆرینەی خەڵک بووەتە بارێکی دارایی قورس و لە لیستی پێداویستییە سەرەکییەکان دەرچووە، ئەمەش مەترسیی گەورەی لەسەر تەندروستیی گشتیی کۆمەڵگە دروست کردووە.