بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

 کۆماری ئیسلامی بەرپرسی هێرشە سایبرییەکانە بۆ سەر هەموو دونیا

 کۆماری ئیسلامی بەرپرسی هێرشە سایبرییەکانە بۆ سەر هەموو دونیا
AvaToday caption
posted onFebruary 25, 2022
noبۆچوون

ئاڤاتودەی/ سرویسی ئەمنیەتی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند کە گرووپێکی هاکەری سەر بە کۆماری ئیسلامی بەرپرسی هێرشێکی بەرفراوانی سایبەری لە ئاسیا بۆ ئەفریقا، ئەوروپا و باکووریە ئەمریکایە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەوالدەریی ڕۆیتەرز، گرووپی هاکەری و سیخۆڕی"مادی واتر"(چڵکاو) سەر بە کۆماری ئیسلامی، بەرپرسی هێرشە بەرفراوان و ڕووخێنەرەکانە بۆ سەر ئۆرگانە پەیوەندییەکان، بەرگری، دەوڵەت و بەشە نەوتی و گازی ئەسیا بۆ ئەفریقا، ئەورووپا و باکووری ئەمریکایە.

ئەرتەشی ئەمریکا بۆ یەکەمین جار ڕایگەیاند کە وەزارەتی تیرۆریستی ئیتڵاعات و سپای تیرۆریستی پاسداران لە گرووپی "مادی‌واتر" بۆ هاککردنی کاناڵە کۆمپیوتەرەکانی جیهان کەڵکیان وەرگرتووە.

به وتەی شرۆڤەکاران، گروپی «مادی‌واتر» یەکێک لە بکەرە سەرەکییەکانی سیستەمی سیخۆڕی کۆماری ئیسلامییە.