بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

جێگرى ڕێکخراوى ژینگە دەستى لەکار کێشایەوە و نەگەڕایەوە ئێران

مەحمود سادقى: "ئەوڕۆ لە سەرچاوەیەکى باوەڕپێکراوەوە بیستم کاوە مەدەنى جێگرى ڕێکخراوى ژینگە، ئێرانى جێ هێشتووە. وانەیەک بۆ بژاردەکانى ئێرانى دەرەوەى وڵات."
مەحمود سادقى: "ئەوڕۆ لە سەرچاوەیەکى باوەڕپێکراوەوە بیستم کاوە مەدەنى جێگرى ڕێکخراوى ژینگە، ئێرانى جێ هێشتووە. وانەیەک بۆ بژاردەکانى ئێرانى دەرەوەى وڵات."
posted onApril 16, 2018
noبۆچوون

 

مەحمود سادقى نوێنەرى پەرلەمانى ئێران کە لە "زمانى سەرچاوەیەکى باوەڕپێکراو"وە وەریگرتووە، گوتى "کاوە مەدەنى جێگرى ڕێکخراوى ژینگەى ئێران، وڵاتەکەى جێ هێشتووە". ئەم هەواڵەى سادقى لە تویتێکیدا بوو کە تیایدا نووسى "ئەوڕۆ لە سەرچاوەیەکى باوەڕپێکراوەوە بیستم کاوە مەدەنى جێگرى ڕێکخراوى ژینگە، ئێرانى جێ هێشتووە. وانەیەک بۆ بژاردەکانى ئێرانى دەرەوەى وڵات."

هەر بە پێى قسەى ئەم ئەندام پەرلەمانە، ژنەکەى کاوە مەدەنیش کە "ممنوع الخروج" بوو، بە نەمانى ئەو یاساغییە ئەویش ئێرانى جێ هێشتووە، ئەمە قسەى سادقییە کە لە درێژەى تویتەکەیدا نووسیبووى "ژنەکەشى کە ڕێگەى چوونە دەرەوەى نەدەدرا، پاش نەمانى ئەو یاساغییە ئەویش هەڵاتووە".

ماڵپەڕى "انصاف نیوز' بڵاوى کردووەتەوە کە جێگرى ڕێکخراوەکە کە "لە کاتى بڵاوکردنەوەى وێنە دەنگۆدارەکانى لە لایەن بناژۆخوازەکانەوە، لە سەفەرى دەرەوەى ئێراندا بوو، نەگەڕایەوە بۆ وڵات". لەسەر بنەماى هەواڵى ئەم ماڵپەڕە پاش بڵاوکردنەوەى وێنە و هێرشى ڕاگەیاندنە تووندڕۆکان، بۆ کارێکى فەرمى لە دەرەوەى وڵات بوو و هەر لەوێ دەستلەکارکێشانەوەى خۆى نووسی و پەسەندیش کرا".

کاوە مەدەنى پاش بڵاوبوونەوەى هەواڵى دەستلەکارکێشانەوەکەى و جێهێشتنى وڵات، لە تویتێکدا شیعرێکى داناوە "ئەگەر خراپە سەراسەر دونیا یەغسیر کا، هیوایەکى باش لە دڵم مەخوازە، گەر درۆیەک لە کەموکۆڕی پڕم کا، بەلاڕێمدا مەبە لە ڕاستى".