بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

٣ مانگە کۆریای باشوور نەوتێکى ئێرانى نەکڕیوە

سێ مانگە کۆریای باشوور هیچ نەوتێکى ئێرانى نەکڕیوە
posted onDecember 15, 2018
noبۆچوون

 

ئامارە فەرمییەکانى گۆمرکى کۆریاى باشوورى دەریخستووە "سەرەڕاى لێخۆشبوونەکانى ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ کڕینى نەوتى ئێران، بەڵام سیئۆل بۆ سێیەم مانگ لەسەر یەک لەتشرینى دووهەمی ڕابردوو هیچ نەوتێکى لەئێران نەکڕیوە".

 

ئەمەریکا لە ٥ تشرینى دووەم (گەڵاڕێزان)، قۆناغی دووەمى سزاکانى دژى ڕژێمى تاران خستە بوارى جێبەجێکردنەوە، کە کەرتەکانى وزە و نەوت و، کەشتیە نەوتییەکان و بانکی ناوەندی و دامەزراوە داراییەکانى لەخۆ گرتبوون، بەڵام واشنتۆن پێش جێبەجێکردنى سزاکان لێخۆشبوونى بۆ هەشت وڵات بۆ ماوەى ١٨٠ ڕۆژ ڕاگەیاند، یەکێکیان لەو وڵاتانە کۆریاى باشوور بوون، بەڵام کۆمپانیاکانى سیئۆل هیچ قەبارەیەکى نەوتى هاوردە نەکرد.

یەکێک لەو هۆکارانەى ئەو وڵاتە ئاسیاییە کە کڕیارێکى سەرەکیی نەوتى ئێرانە، خەریکى دانووستاندنە لەگەڵ بەرپرسانى تاران بۆ ئەنجامدانى گرێبەستێکى نوێ بۆ پرسى هاوردە کردنەوەى نەوت، بەڵام سەرچاوەکانى کەرتى پیشەسازی نەوت هێمایان بەوە کردووە "پێشبینى دەکەن، سەرەتاکانى کانوونى دووەم (بەفرانبار) یاخود شوباتن (ڕێبەندان) پرۆسەکە بچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە".

ئامارى گومرکەکان جەختیان لەوە کردۆتەوە "هەرچەندە سێ مانگە هیچ هاوردنێکى نەوتى ئێران لە کۆریاى باشوور ڕووینەداوە، ئاستى هاوردە کردنى نەوت بەسەدا ٥٧.٩ دابەزیوەو، لەکانونى دووەم (بەفرانبار) تا تشرینى دووەم (گەڵاڕێزان) کە یانزە مانگى ڕابردوو بوون گەیشتۆتە٧.١٥ ملیۆن تۆن نەوت، کەیەکسانە بە ١٥٧٠٠٩ بەرمیل لە ڕۆژێکدا"، ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ ساڵى ڕابردوو سیئۆل ١٧ ملیۆن تۆن نەوتى هاوردە کردبوو.

هەرچەندە ئەو وڵاتە هیچ قەبارەیەکى هاوردەکردنى نەوتى لەئێران ئاشکرا نەکردووە، کەلەهەمان کاتیشدا ڕێگەى پێدراوە نەوت هاوردە بکات، بەڵام چاودێران دەڵێن " ئاستى ڕۆژانەى لە سنوورى ٢٠٠ هەزاتر بەرمیلە، کەپێکهاتەى زۆرینەشى لەنەوتى سووکن".

ئەو پێکهاتە نەوتەش جۆرێکى سووکی نەوتى ئێرانە، کە بۆ سووتەمەنى بەنزین و نەفتا بە کار دەهێنرێت، بەڵام بەهۆى سنوورداری دابینکارییەکانى تاران و، بەرزبوونەوەى خواست لەنێوخۆی وڵاتدا، کڕیارانى کۆریاى باشوورى بەدواى سەرچاوەى دیکەى بەرهەمهێنەرى نەوت دەگەرێت لەو نێوەندەش لەوڵاتی قەتەر.

ئامارەکان دەشڵێت " کۆى گشتى هاوردەکردنى نەوت لەلایەن کۆریاى باشوورەوە ١٢.٧١ملیۆن تۆن نەوتى خاو بووە، کەلەتشرینى دووهەم تۆماریکردووە، ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ هەمان وادەى ساڵى ڕابردوو بەسەدا ١.٢ بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینیوە، کەقەبارەکەى ١٢.٥٩ ملیۆن تۆن بووە".

جگە لەوانەش هاوردە کردنى نەوتى سیئۆل، لەنەوتى خاو لەکانوونى دووهەم بۆ تشرینى دووهەمى ڕابردوو  لەگەڵ هەمان ماوەى ساڵى ڕابردوو بەسەدا ٠.٦ بەرزبووەتەوە، قەبارەکەشى ١٣١.٢٣ ملیۆن تۆن بووە.