بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گەمارۆکان کۆماری ئیسلامیان کردووەتە ئامانج نە خەڵکی ئێران

گەمارۆکان کۆماری ئیسلامیان کردووەتە ئامانج نە خەڵکی ئێران
ئەو پارە زۆرەی کە لە ئەنجامی بەرجامدا کەوتە دەست ئیران،  ڕاستەوخۆ چووە گیرفانی مەلاکان و گرێدراوە تووندئاژۆەکانی ئەوان.
posted onDecember 15, 2018
noبۆچوون

 

پاتریک کەنەدی نوێنەری ویلایەتى رۆد ئایلەند لە پەرلەمانى ئەمریکا لە ساڵەکانی ١٩٩٥ تا ٢٠١١ بابەتێکی لەسەر ئامانجی گەمارۆکانی ئەمریکا نووسیوە کە لێرەدا هەندێکى دادەنێینەوە:

 

ئەو پارە زۆرەی کە لە ئەنجامی بەرجامدا کەوتە دەست ئیران،  ڕاستەوخۆ چووە گیرفانی مەلاکان و گرێدراوە تووندئاژۆەکانی ئەوان.

 ئەو پوڵانە هیچ هاوکارییەکی خەڵکیان نەکرد بۆ کەم کردنەوەی هەژاری. سیاسەتمەداران و بیروڕای گشتی ئەمریکا بە درککردنی ئەو ڕاستییە دەتوانن بێ هیچ دوودڵییەک ئامانجی خۆیان لەمەڕ گەمارۆ نەوتییەکان و سیستەمی بانکی ئێران بپێکن. ئەو بابەتە لە مێژوودا وێنەی هەیە. کاتێک بابی کۆچکردووی من، سیناتۆر تێد کەنەدی، بۆ جێبەجێکردنی گەمارووەکانی سەر ئەفریقای باشوور دەوڵەتی ئاپارتاید هەوڵی دەدا گەمارۆکان خەسار بە خەڵک بگەیێنن.

 بەڵام نێلسۆن ماندێلا و ئوسقوف دزموند توتو ئەو متمانەیان بە ناوبراو دا کە خوازیاری گەمارۆن ئەویش بە هۆکاری ئەوەی خێرایی ڕووخانی سیستەمی ئاپارتاید زۆرتر دەبێت مەجلیسی سەنا بە ڕێبەری سیناتۆر کەنەدی و (لوول ویکر) ڤێتۆکەی سەرکۆماری ئەمریکایان پەسەند نەکرد و گەماررەکانیان جێبەجێ کرد. هەردووک ئەو کەسە دواتر لە دەوڵەتی خەڵکی و تازە هەڵبژێردراوی ئەفریقای باشوور دا بەرزترین خەڵاتی شانازی سڤیل بوونیان پێدرا.

پرسەکە لە ئێرانیشدا هەر بەو شێوەیە، زۆربە ڕەخنەگران دەڵێن گووشارەکانی ئەمریکا بۆ خەڵک و دەسەڵاتی ئێران خراپە و شیمانە دەکرێت زۆربەی خەڵکی ئێران بنێرێتە باوەشی دەسەڵاتی ئێران. مانگرتن و خۆپێشاندانەکان لە زۆربەی  شارەکانی ئێران نیشانی داوە کە خەڵک دەزانن سەرچاوەی کێشە ئابورییەکان مەلاکانن نەک گووشارە دەرەکییەکان "دووژمنی ئێمە لێرەیە درۆ دەکەن ئەمریکایە".

ئەو درووشمە شۆراوەی شکەستەکانی دەسەڵاتی ئیرانە لە قەناعەتپێهێنانی خەڵکی ئێران بە کردەوەکانی. ناڕازییان هەروەها لە درووشمەکانی خۆیاندا ئاماژە بە خاڵێک دەکەن کە سیاستمەدارانی ڕۆژاوایی نایانهەوێ قەبووڵی بکەن ئەویش ئەوەیە "جیاواز لەوەی بناژۆخواز یان ڕێفۆڕمخواز لەسەر کار بن، سیاسەتە تووندڕەوکانی ئەو ڕژیمە درێژەی هەیە. تەنیا گووشاری تووندی نێوخۆیی و دەرەکی دەتوانن ئەو دەسەڵاتە قەناعەت پێ بێنن ئاڵوگۆڕ لە کردەوەکانی دا پێک بێنێت یاخوود لەسەر کار لادات."

بەو شێوەی کە لە ئەفریقای باشوور ئەزموون کرا ، گەمارۆکان لە هێزی سەرکووتی دەسەڵاتێکی نادیموکراتتیک بۆ دامرکاندنی سەرهەڵدانی خەڵکی ئازار چێشتوو بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و دیموکراسی کەم دەکاتەوە.