بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کوردستان

کوردستان

دەستبەسەر كردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد

posted onJune 20, 2025
noبۆچوون

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی "سرووش یوسفزادە" بە بێ فەرمانی قەزایی لە ماڵەكەی خۆیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دەستیان بە سەر كەلوپەلی تایبەتی و موبایلی خۆی و باوك و براكەیدا گرت.

سوپای پاسداران سەرباز و کەرەستەی سەربازی لە ناوچەی نیشتەجێبوون جێگیر دەکات

posted onJune 20, 2025
noبۆچوون

سەرچاوە خۆجێییەکان ڕۆژی هەینی بە ئاڤاتوودەیان ڕاگەیاندووە کە سوپای تیرۆریستی پاسداران هێز و کەرەستەی سەربازیی خۆی لە ناوچەی نیشتەجێبوون لە چەند شارێک لەوان ڕەشت و سەحنە لە کرماشان جێگیر کردووە. 

مەرگی گوماناوی شەمسەددین ئیسماعیلی لە بەندیخانەی دیاربەکر

posted onJune 11, 2025
noبۆچوون

هاووڵاتییەکی گەنجی کورد و خەڵکی شارۆچکەی کۆتۆلی سەر بە شاری خۆی بەناوی شەمسەددین ئیسماعیلی، پاش ۴۵ ڕۆژ دەستبەسەربوون لە بەندیخانەی شاری ئامەد سەر بە باکووری کوردستان، بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست دا. هۆکاری مەرگی ئەو هاووڵاتییە کە لە بەندیخانە ئەشکەنجە درابوو بە "خۆکوشتن" ڕاگەیەندراوە.

چالاکڤانانی سنە ناڕەزایەتییان بە تێکدانی کوچکە رەش دەربڕی

posted onJune 11, 2025
noبۆچوون

ژمارەیەکی زۆر لە چالاکڤانان و نوێنەرانی رێکخراوە مەدەنییەکانی شاری سنە زنجیرەی ئینسانییان بۆ پاراستنی ناوچەی کوچکە رەشە دروستکرد. 
ئەوان رۆژی سێشەممە چوونە کوچکە رەش و ناڕەزایەتییان بە تێکدان و داگیرکردنی کوچکە رەشە وەک ناوچەیەکی سرووشتی دەربڕی.

چالاکوانێکی مەدەنی و ١٠ مامۆستا لە سنە بە تۆمەتی جیاواز دادگایی کران

posted onJune 10, 2025
noبۆچوون

ڕۆژی دووشەممە، چالاکوانێکی مەدەنیی کورد بە ناوی کامەران ساختمانگەر لە دادگایەکی شاری سنە لە ئێران دادگایی کرا بە تۆمەتی "چالاکیی پڕوپاگەندە دژی سیستەم"، ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ دادگاییکردنی ١٠ چالاکوا

خۆكوژیی بەندکراوێکی سیاسیی کورد دوای دەستدرێژیکردنە سەری لەلایەن مۆرەیەكی ئیتلاعاتەوە

posted onJune 9, 2025
noبۆچوون

ەیام سەتاری، زیندانیی سیاسیی کورد و تەمەن ٣٤ ساڵ، كە پەیوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەكانی شۆڕشی ژینا دەستبەسەر كرابوو، دوای تێپەڕاندنی زیاتر لە ساڵ و نیوێک لە زیندان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەپاندنی سزای بەندكران بۆ سەر زینا فەرەیدوونیان چالاكی مەدەنیی خەڵكی قوروە

posted onJune 8, 2025
noبۆچوون

زینا فەرەیدوونیان، چالاكی مەدەنیی خەڵكی قوروە بە هۆی ڕەخنەگرتن لە دۆخی ئەم شارە لە لایەن دەزگای دادوەری كۆماری ئیسلامیی ئێران سزای سێزدە مانگ بەندكرانی بەسەردا سەپێندراوە.

دەستبەسەركردنی توندوتیژانەی هاوسەری خوشکی وریشە مورادی، زیندانیی سیاسیی مەحكووم بە سێدارە لە شاری سنە

posted onJune 8, 2025
noبۆچوون

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤، بەکرێگیراوانی ئیدارەی ئیتلاعات هێرشیان کردە سەر دووكانی کەریم ئەسغەری زیندانیی سیاسیی پێشوو و هاوسەری خوشكی وریشە مورادی و بە توندوتیژی لە شارۆچكەی شویشە سەر ڕێگای سنە بۆ مەڕیوان دەستبەسەریان کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

مامۆستا بەرزان مەلەکی، ئیمامی مزگەوتی شێخەین لە سنە، جارێکی دیکە بانگهێشتی دادگای هەمەدان کرا

posted onJune 6, 2025
noبۆچوون

 

 مامۆستا بەرزان مەلەکی،  وتارخوێنی مزگەوتی گەورەی شێخەین لە شاری سنە و هەروەها مامۆستای قوتابخانە ئایینییەکان، جارێکی دیکە بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان کراوەتەوە.

بڕانی لە ناکاوی کارەبا لە شاری یاری ئیلام خەریک بوو کارەساتی لێبکەوێتەوە

posted onJune 6, 2025
noبۆچوون

لە شاری ئیلام بەهۆی کوژانەوەی کارەباوە کۆمەڵێک منداڵ لە ئامێرەکانی یاریدا گیریان خوارد و ترس و دڵەڕاوکێی دروست بوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ، بەهۆی بڕانی لەناکاوی کارەبا لە شاری یاریی "چەغاسەبز" و پارکی "کەوسەر" لە شاری ئیلام، دۆخێکی پڕ لە ترس و دڵەڕاوکێ دروست بوو.