Skip to main content

خەستى یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران گەیشتە ٤.٥%

خستى یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران گەیشتە ٤.٥%
AvaToday caption
posted onJuly 8, 2019
nocomment

 

بێهروز کەمالوەند وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران سەبارەت بە خەستى یۆرانیۆمى بەرهەمهێنراو گووتی "لە بەیانی ڕۆژی دووشەممەوە خەستی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران گەیشتە ٤.٥ لەسەد و ڕێژەی درووستی خەستی یۆرانیۆمەکە، دوای هەڵسەنگاندنى ئاژانس لەسەر نمونەکان، ڕادەگەیێنین".

بە گووتەی کەمالوەند ئەو ڕێژە لە خەستی بە تەواوی وڵامدەری پێویستییەکانی ئێرانە بۆ دابینکردنی وزەی وەزەخانەکان. بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە ١٦ پووشپەڕ ڕایانگەیاند لەمەودوا ئێران پابەندی سنووری ٣.٦٧ لەسەدی پیتاندنی یۆرانیۆم نابێ و بە پێی پێویست خەستی یۆرانیۆمی پیتێندراو زیاد دەکەین.

کەمالوەند باسی لەوە کردووە زیادکردنی خەستی یۆرانیۆمی پیتێنراو و سەرتریش لە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی بەرزی ئەمنیەتی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی باسی لێوەکراوە بەڵام تا ئێستا پێویستیمان بەوە نییە.