Skip to main content

بێکارى گەورەترین پرس و گرفتى لاوانى ئێران

بێکارى گەورەترین پرس و گرفتى لاوانى ئێران
AvaToday caption
بێکاری ۲۳.۷٪ی لاوانی ۱٥ تا ۲۹ ساڵە لە سێ مانگی ڕابردوو
posted onJuly 8, 2019
nocomment

 

ئامارەکانی هێزی کار لە بەهاری ساڵآ ۹٨ لەسەر کەسانی سەرەوەی ۱۰ ساڵ دەری دەخات کە ۱۰.٨٪ لە دانیشتووانى چالاکی ئێران  بێکارن. لێکۆڵینەوە لەسەر ڕەوتی گۆڕینی ڕێژەی بێکاری، پیشاندەرى ئەوەیە کە ئەم ڕێژەیە لەچاو بەهاری ۹۷، ۱.۳٪ کەم بووەتەوە.

ڕێژەی بێکاری لاوانی ۱٥ تا ۲۹ ساڵ، نیشان دەدات کە ۲۳.۷٪ی دانیشتووانى چالاکی ئەم گرووپە تەمەنییە لە بەهاری ۹٨ى هەتاوى، بێکار بوونە.

لێکۆڵینەوە لەسەر پشکی کاری ناتەواو، پیشان دەدا کە لە بەهاری ۹٨، ۱۰٪ی دانیشتووانى خاوەن کار، بە هۆکاری ئابووری وەک وەرزی بێکاری، ڕێکوردی کاری، نەبوونى هەلى کار و ...، کەمتر لە ٤٤ کاتژمێر لە حەفتە کاریان کردووە و ئامادەی کارکردنی زیاتر بوونە. ئەمەش لەکاتێکدایە کە ۳۹.۳٪ لە دانیشتووانى خاوەن کارى سەرەوەی ۱۰ ساڵ، ٤٤ کاتژمێر و زیاتر لەوەش لە حەوتە کاریان کردووە.