بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بەهۆی تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران کوڵبەرێکی دیکەی کورد گیانی لەدەستدا

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە گوندی کانی زەردی سەردەشت تەقەیان لە کوڵبەرێک بە ناوی ئیبراهیم سولەیمانی کرد.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە گوندی کانی زەردی سەردەشت تەقەیان لە کوڵبەرێک بە ناوی ئیبراهیم سولەیمانی کرد.
posted onMarch 27, 2018
noبۆچوون

 

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە گوندی کانی زەردی سەردەشت تەقەیان لە کوڵبەرێک بە ناوی ئیبراهیم سولەیمانی کرد.

سەرچاوەیەکی تایبەت ئەوەی بۆ ئاڤا توودەی پشتڕاست کردەوە "ئیبراهیم کاتژمێردووی سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە 7ـی 1ـی 1397بە تەقەی هێزەکانی ئینتزامی بریندار کرا."

سەرچاوەکە هەروەها ئاماژەی بەوە کرد هەر لە بەیانیەوە خەڵکی گوندەکە بە دوای ئیبراهیم دەگەڕان، تاکوو ئەوەی لە کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ بە مردوویی دۆزییویانەتەوە هۆکاری گیان لە دەستدانی خوێن بەربوون بووە و بە هوێ ئەوەی ماوەیەکی زۆرخوێنی لە جەستەی رۆیشتبوو، ئیبراهیم گیانی لە دەست دابوو."

لە سەرەتای ساڵی نوێەوە ئەمە یەکەم کۆڵبەرە کە کۆژراوە.

بە پێ ئاماری ناوەندی دیموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان لە ساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە ٢٢٧ کۆڵبەر لە لایەن هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران کوژرا و بریندار بوون.