بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هونەرمەندێکی کورد بە دوو ساڵ زیندان و گۆرانینەگوتن سزا درا

هونەرمەندێکی کورد بە دوو ساڵ زیندان و گۆرانینەگوتن سزا درا
AvaToday caption
posted onMarch 7, 2019
noبۆچوون

 

پەیمان میرزادە هونەرمەندی کوردی خەڵکی ورمێ لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە دوو ساڵ زیندانیکردن و بێبەشبوونی هەمیشەیی لە گۆرانیگووتن سزا درا.

 

ماڵپەڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە زمان سەرچاوەیەکی ئاگادار نووسیویەتی "میرزادە  "بە بیانووی کاتى دانانى بارمتە" بانگهێشتی دادگای شۆڕش کراوە و بە بێ بوونی پارێزەر لێپیچینەوەی لەگەڵ کراوە". تاوانی ئەو هونەرمەندە هاوکاریکردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامییە.

پەیمان میرزادە ڕۆژی دووی ڕەشەمە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی قۆڵبەست کرابوو. ناوبراو مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابڕدوو بە تاوانی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی بە شەش مانگ زیندانی سزا درابوو و دوای تێپەڕکردنی ماوەی گیرانەکەی، جۆزەردانی ئەمساڵ لە گرتووخانەی ورمێ ئازاد ببوو.