بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

نائومێدی ئێرانییەکان لە دەوڵەتەکەی ڕووحانی

نائومێدی ئێرانییەکان لە دەوڵەتەکەی ڕووحانی
AvaToday caption
posted onMarch 5, 2019
noبۆچوون

 

نوێنەری خەڵکی بافق و مەهریز لە پەڕلەمانی ئێران گووتی: ئێمە لە دەوڵەت بێ هیوا بووین بەڵام پرسیاری ئێمە ئەوەیە بۆ چی پەڕلەمان بیرێک لەو گرانییە ناکاتەوە؟  محەمەد ڕەزا سەباغیان دەڵێ کاتێک ئێمە نوێنەر دەچێنەوە ئەو شوێنانەی خەڵک دەنگی پێ داوین هیچ قسەیەکمان پێ نییە ڕوو بە خەڵکەکەی خۆمان.

 

بە پێی ئەو ڕاپۆڕتەی هەواڵدەری خانەی میلەت بڵاوی کردووەتەوە محەمەد ڕەزا سەباغیان بافقی وێڕای هۆشدارکردنەوەی دەستەی بەڕێوەبەری پەڕلەمانی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژی دووشەممە گووتی "کێشەکانی سەرچاوەگرتوو لە گرانییەکى لەدەستدەرچوو داوێنی خەڵکی ئێرانی گرتووە و گوشارێکی زۆری خستووەتە سەر کۆمەڵگە و پێم سەیرە بۆ پەڕلەمان بە هانای خەڵکەوە ناچێت.

لە درێژەی قسەکانیدا گووتی: چەندین جار داوامان کردووە لە دانیشتنی نائاساییدا و بە بەشداری بەرپرسان پرسی گرانی و بەرزبوونەوەى نرخەکان تاووتوێ بکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت گەمارۆکان چەندە کاریگەرییان هەبووە و چەندە بەڕێوەبەریی خراپ و نەبوونی چاوەدێری بووەتە هۆی گرانی بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان پێ نەداوینەوە.

سەباغیان بافقی بە ڕەخنە گرتن لە دەسکەوتەکانی ئەنجومەنی بەرزی هاوئاهەنگی ئابووری گووتی: خەڵک چاوەڕوانی پەڕلەمانن و پەڕلەمانیش چاوەڕوانی ئەو ئەنجوومەنەیە کە هیچ کارێکی نەکردووە و تەنیا چەند پەسەندکراوی ئاساییان هەبووە.