بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

غەفوورى و کەریمى ڕابەرە پیرەکەى کۆمارى ئیسلامییان هێنایە دەنگ

غەفوورى و کەریمى ڕابەرە پیرەکەى کۆمارى ئیسلامییان هێنایە دەنگ
AvaToday caption
وریا غەفووری یاریزانی تیمی نەتەوەیی فوتباڵی ئێران و تیمی ئیستقلالی تاران ڕۆژی دووشەممە ٢٩ ڕێبەندان بۆ وەزارەتی وەرزش بانگ کراوە.
posted onFebruary 19, 2019
noبۆچوون


 

 

وریا غەفووری یاریزانی کوردی تیمی نەتەوەیی فوتباڵی ئێران بە هۆی ڕەخنەگرتن لەو لێدوانەی محەمەد جەواد زەریف کە لە کۆنفرانسی مونیخ گوتبووی ئێمە شانازی بەوە دەکەین کە بە هۆی فەلەستین لە ژێر گوشارداین بانگی وەزارەتی وەرزش کراوە.

 

غەفووری لە کاناڵی ئێنستاگرامی خۆی نوسیبووی: بەڕیز زەریف ئێوە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن بە هۆی فەلەستین و یەمەن و سوریە لە ژێر گوشاردان باشتر ئەوە بزانن ئەوە ئێوە نین لە ژێر گوشاردان و لە ڕاستیدا ئەوە خەڵکی هەژارە لە ژێر گوشار دایە.

 

کامە ما لە ژێر گوشار دایە؟ لاتاوی عەلی کەریمی بە زەریف

هاوشێوەی غەفووری عەلی کەریمی یاریزانی پێشووی تیمی فوتباڵی ئێران و پیرۆزی تاران لە ئێنستاگرامەکەی خۆیدا بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکەی محەمەد جەواد زەریف لە ڤیەن نووسیبووی: بەڕێز زەریف کامە "ما " لە ژێر گوشار دایە؟ مای ئێمە یان مای ئێوە؟

مستەفا تاجزادەن چالاکڤانى ڕیفۆرمخواز لە تویتێک بەرگرى لە ڕەخنەکانى عەلى کەریمى و وریا غەفوورى کرد لەمەڕ دۆخى سیاسى و کۆمەڵایەتى ئێران. تاجزادە لە تویتەکەیدا نووسیویەتى "وەرزشکاران و بەتایبەت مللى پووشان وەک هەر هاووڵاتییەکى ئێرانى مافى ئەوەیان هەیە لە هەر پرسێک کە بە پێویستیان زانى یا بە باشى دەزانن قسە بکەن و یا لەگەڵ سیاسەتە نێوخۆیی و دەرەکییەکانى حکومەت و یا بەشێکیان بن. بانگکردنیان لەبەر قسەکردنیان بە پێچەوانەى یاسا و پێشێلکردنى مافى هاووڵاتیبوونى ئەوانە".

 

کۆماری ئیسلامی هەموو ڕێگەیەک بۆ بێدەنگ کردنی وەرزشوانان دەگرێتە بەر

ماڵپەڕی وەرزشی ئێران دیمانەیەکی بیژەن زولفەقار نەسەب بەڕێوەبەری پێشووی تیمی فوتباڵی ئێرانی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا داوا لە وەرزشوانان دەکات سەبارەت بە پرسە سیاسییەکانی ئێران لێدوانی هەستەکی بڵاو نەکەنەوە. تەنانەت ڕابەرى کۆمارى ئیسلامى کە ڕۆژى دووشەممە ٢٩ى ڕێبەندان قسەى دەکرد گوتى "کەسانێک کە سوود لە ئەمنیەتى نێو وڵات لەمەڵا کار و هونەر و کاسپى و وەرز و خوێندنیان وەردەرگن و هەندێکیش خوێدان دەشکێنن. ئەم ئەمنیەتەى کە تیایدا دەژین بە بەهاى خوێنى باشترین لاوانمان بەدەست هاتووە. سڵاوى خوا لە سوپاى پاسداران و هێزە ئینتیزامییەکان و ئەرتەش و ئەوانى دى".