بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەکسیۆس: شكستی هەوڵەکانی ئەمریکا و تورکیا بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران بە هۆی بەردەستنەبوونی خامنەیی

ئیران
posted onJune 22, 2025
noبۆچوون

ماڵپەڕی هەواڵی ئاکسیۆس بڵاویکردەوە، هەفتەی ڕابردوو لە لوتکەی ململانێی سەربازیی نێوان ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامیدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا هەوڵیان دا کۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی باڵای ئێران و ئەمریکا لە ئەستەنبوڵ ڕێکبخەن، بەڵام بەهۆی بەردەستنەبوونی خامنەیی خیانەتکار، پلانەکە شکستی هێنا.

بە وتەی کاربەدەستانی ئەمریکا، خامنەیی کە بە هۆی ترس لە تیرۆر لە شوێنێکی نادیار خۆی حەشاردابوو، بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو دیدارە ئامادە نەبووە.

تاران هەروەها ڕایگەیاند کە بەبێ بۆچوونی کۆتایی ئەو ناتوانرێت بەشداریی ئەو کۆبوونەوەیە بکرێت. 
ئەردۆغان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گرووپی حەوتدا ئەم پێشنیازەی بە ترەمپ كردبوو و تەنانەت ترەمپ ڕایگەیاندبوو کە ئامادەیە بە شێوەیەکی شەخسیی بۆ دیدار لەگەڵ پزیشكیان گەشت بۆ تورکیا بکات.

بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک لە هەوڵی سەرکەوتوو نەبوو بۆ پەیوەندیکردن بە خامنەییەوە، تاران ئەو کۆبوونەوەیەی هەڵوەشاندەوە. 
دوای ماوەیەکی کەم، ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیال نووسی: دەبوو ئێران هەمان ئەو گرێبەستەی واژۆ بکردایە کە من پێشنیارم کردبوو. پێویستە هەمووان دەستبەجێ تاران بەجێبهێڵن!” 
ئەم شکستە جارێکی تر نیشانی دا کە کۆماری ئیسلامی تەنانەت لە لوتکەی قەیرانیشدا توانای بڕیاردانی یەکلاکەرەوەی نییە و لە بەرامبەر گوشارە نێودەوڵەتییەکان و هێرشەکانی ئیسرائیل لە پێگەیەکی لاوازدایە.