بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

وەزیری بەرگری ئیسرائیل: چارەیەکمان نییه بێچگه له هێرش بۆ سەر ئێران

وەزیری بەرگری ئیسرائیل: چارەیەکمان نییه بێچگه له هێرش بۆ سەر ئێران
ڕەسمێک له یواڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل
posted onApril 15, 2024
noبۆچوون

ماڵپەری ئکسیوس له زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا نووسیەتی: یواڤ گالانت، له پەیامێک بۆ ئەمریکا لەسەر پێویستی وەڵامدانەوە به هێرشی سوپای تیرۆریستی پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل، جەختیکردەوه.

ئێوارەی دووشەممه، ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی، دوای دوو ڕۆژ له هێرشی شکست‌خواردووی کۆماری سێدارەی ئیسلامی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، یواڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل له گفتوگۆیەک لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی ڕایگەیاندووه: "هێرش بۆ سەر ئێران و ئامانج گرتنی ناوەنده هەستیارەکانی، یەکلاییه".

یواڤ گالانت دەڵیت: "ئێمه ناتوانین ملکەچی بارودۆخێک  بین که له دوای هەر هێرشێک بۆ سەر ئامانجێک له سوریه، چاوەڕێ هێرشی ڕاستەوخۆی سوپای پاسداران بین بۆ سەر ئیسرائیل.

جێگای ئاماژەیه، شەمه شەو، ٢٥ی خاکەلێوه، سوپای پاسداران لە هێرش بۆ سەر ئیسرائیل زیاتر لە ٣٣١  مووشەک و دڕۆنی  بەکار هێناوە کە زۆربەیان لە نێوخۆی ئێرانەوە هاویشتراون.

لەم هێرشه، له خاکی عێراق، باشووری لوبنان و سوریه بۆ هەڵدانی مووشەک و درۆن بۆ سەر ئیسرائیل، کەڵکی لێوەرگیراوه. 

ئیسرائیل دەڵێت هەموو درۆن و مووشەکه کروزەکانی ئێرانی له دەرەوەی ئیسرائیل و به هاوکاری فڕۆکە شەرکەرەکانی ئەمریکا و بریتانیا، تێکشکاندووه.