بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سێنتکام: هێزەکانمان ٨٠ دڕۆن و شەش مووشەکی ئێرانیان تێک شکاند

سێنتکام: هێزەکانمان ٨٠ دڕۆن و شەش مووشەکی ئێرانیان تێک شکاند
ڕەسمەکه هی ئارشیڤه
posted onApril 15, 2024
noبۆچوون

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکام)، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خاکەلێوە ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا زیاتر لە ٨٠ دڕۆنی ئێرانیان خستووەتە خوارەوە و لانیکەم شەش مووشەکی بالستیکیان تێک شکاندووە کە شەوی شەممە ٢٥ خاکەڵێوه و بەرەبەیانی یەکشەممە لە ئێران و یەمەنەوە ئاراستەی ئیسرائیل کرابوون.

ڕۆژی دووشەممه، ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی، سێنتکام لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت: هێزەکانمان توانیان ژمارەیەک مووشەکی بالستیک و حەوت دڕۆن لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکانی یەمەن که ئامادەی هەڵدان بوون بەرەو ئیسرائیل، کە پێش هاویشتینیان تێکشکێندران.

ڕێژیمی ئێران لە هێرش بۆ سەر ئیسرائیل زیاتر لە ٣٣١  مووشەک و دڕۆنی  بەکار هێناوە کە زۆربەیان لە نێوخۆی ئێرانەوە هاویشتراون.

لەو پێوەندییەدا ڕۆژی یەکشەممە، وتەبێژی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل ڕایگەیەند کە ٩٩٪ی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر خاکی ئەم وڵاتە پووچەڵ کراونەتەوە.