بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گەنجێکی خەڵکی شاری کامێران لە تاران دەستگیر کرا

گەنجێکی خەڵکی شاری کامێران لە تاران دەستگیر کرا
ڕێبوار مارابی، گەنجی تەمەن ٢٦ ساڵی خەڵکی کامێران
posted onJuly 26, 2026
noبۆچوون

ڕێبوار مارابی، گەنجی تەمەن ٢٦ ساڵی خەڵکی کامێران دوای بانگکران و سەردانیکردنی یەکێک لە لقەكانی جێبەجێکردنی سزاکان لە تاران، دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی فەشافوویەی تاران گواسترایەوە.

ڕێبوار مارابی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی کامێران و لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار لە تاران، دوای کەمکردنەوەی سزای سەرەتایی ١٠ ساڵ بەندکردنەکەی لە دادگای پێداچوونەوەدا بۆ ٦ ساڵ بەندکران و ٤ ساڵ بەندکردنی هەڵپەسێردراو، دوای بانگکران و سەردانیکردنی یەکێک لە بنکەکانی دادگای تاران دەستبەسەرکرا و بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٦ ساڵ بەندکردنەكەی بۆ بەندیخانەی گەورەی تاران (بەندیخانەی فەشافوویە) گواسترایەوە.

سزای سەرەتایی ١٠ ساڵ بەندكرانی ناوبراو بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل"، لە قۆناغی پێداچوونەوەدا بۆ ٦ ساڵ بەندکردن و ٤ ساڵ بەندکردنی هەڵپەسێردراو کەم کرایەوە.