بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کەماڵ لوتفی باوکی یەکێک لە کوژراوانی بزاڤی ژن ژیان ئازادی دیسانەو دەستبەسەرکرا

کەماڵ لوتفی باوکی یەکێک لە کوژراوانی بزاڤی ژن ژیان ئازادی دیسانەو دەستبەسەرکرا
posted onApril 10, 2024
noبۆچوون

ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی، کەماڵ لوتفی، دوای بانکگرانی بۆ دادگای شاری قوروە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوه دەستبەسەرکرا.

بە‌پێی هەواڵی گەیشتوو به ئاواتودەی، کەماڵ لوتفی، ٤٦ ساڵان، باوکی شەهید ڕەزا لوتفی، دوای ئەوی که له لایەن دادگای شاری قوروەوه بۆ وەلامدانەوەی هێندێ پرسیار بانگرکرابوو، دەستبەسەر دەکرێت و بۆ شوینێکی نادیار دەگوازرێتەوه.

بە‌پێی وتەی سەرچاوەی هەواڵی ئاواتودەی، بنەماڵەی لوتفی زۆر هەوڵیان داوه که له دادگا و ڕیکخراوی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران زانیارییەک لەبارەی بێ‌سەروشوێن بوونی کەماڵ لوتفی دەستیان کەوێت که تاکوو ئێستا کەس وەلامدەریان نەبووه.

ئەمه دووەمین جاره که کەماڵ لوتفی، له لایەن هێزه سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر دەکرێت. پێشتر، ٢٧ی خاکەلێوەی ساڵی ڕابردوو، کەماڵ لە شەقامێکی شاری دێولان دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی کامێران گواسترایەوە.

ئەو باوکە دادخوازە دواجار دوای ٧٨ ڕۆژ دەستبەسەرکران لە ڕێکەوتی ١٢ی پووشپەڕی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە و هەتا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر هەوڵی داوه کەس و کاری گیانبەختکراوانی ڕێگای ئازادی، بەتایبەتی کوژراوانی سەرهەڵدانەکانی ١٣٩٦، ١٣٩٨ و ١٤٠١ی هەتاوی بێدەنگ بکات و له هەموو شێوەیەک بۆ ئەم مەبەسته کەڵکی وەرگرتووه بەڵام نەیتوانی بەشێکی بەرچاوی ئەو بنەماڵانه، لە بەرامبەر خوێنی ڕژاوی ئازیزانیانی بێ‌دەنگ بکات.