بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

لوقمان قەنبەری، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ له بەندیخانەی هێزه ئەمنییەکان ڕاگیرا

لوقمان قەنبەری، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ له نەندیخانەی هێزه ئەمنییەکان ڕاگیرا
ڕەسمێک له دکتۆر لوقمان قەنبەری و یەکێک له کتێبەکانی
posted onApril 9, 2024
noبۆچوون

ئاواتودەی ئاگاداربووه، ڕۆژی یەکشەممه ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هەڵدەکوتنه سەر ماڵ و حاڵی دکتر لوقمان قەنبری، له سەرپێڵی زەهاو و ئەم نووسەره کورده دەستبەسەر دەکەن و بۆ بەندیخانەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەیگوازنەوه.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاواتودەی، ئیتلاعاتی سوپای پاسداران به بیانووی ئەمنی بۆ ماوەی ٤٠ ساعەت، دکتۆر لوقمان قەنبەری له ژووری تاکە کەسی ڕادەگرن و لێکۆڵینەوەی لێدەکەن.

سەرچاوەی ئەم هەواڵی به ئاواتودەی گوتی: "بۆ ماوەی نزیک به ٤٠ ساعەت دکتۆر لوقمان به هەموو شێوەیەک له ژێر گوشار و هەڕەشه و ئەشکەنجەی دەروونیدا بووه و به تومەتی ئەمنی بۆ ساعەت‌ها لێپرسینەوە لێکراوه".

جێگای ئاماژەیه هاوکات لەگەڵ هەڵکوتان بەسەر شوێنی نیشتەجێبوونی دکتۆر قەنبەری، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا هەموو ژوورەکانیان پشکنیەوه و دواتر لاپتۆپ و موبایل و هێندێک بەڵگه وەکوو بەڵگەنامەکانی خوێندنی دکتۆر لوقمانیان، بردووه.

جێگای ئاماژەیه، لێکۆڵەر دکتۆر لوقمانی ناچارکردووه پەسڤوردی ئیمەیلەکەی پێبدات.

له کوتایی و پێش له ئازادکردنی دکتۆر لوقمان قەنبەری، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلیان خستووەته پاڵی و هەروەها به بیانوی وەرگێرانی کتێبی "کوردەکان لە ئێران" بەرهەمی کەریم یەلدیز، به بڵاوکردنی بیر و هزری کوردپەروەری تۆمەتبار کراوه.