بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕووسیا بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دژی ئۆکراین تۆمەتبار دەکرێت

ڕووسیا بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دژی ئۆکراین تۆمەتبار دەکرێت
هێرشی روسیا بۆ سەر ئوکراین بووەته هۆی وێران بوونی ئەو وڵاته
کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان له دوا ڕاپورتیدا، ڕووسیا بە پێشێلکردنی مەترسیداری مافەکانی مرۆڤ و یاسا مرۆییەکان لە جەنگ دژی ئۆکرانیا.
posted onApril 2, 2024
noبۆچوون

ڕۆژی سێشەممە، ١٤ خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئۆفیسی کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان له نوێترین ڕاپۆرتێ خۆی هۆشداری دەدات و دەڵێت هێرشی نیزامی ڕووسیا و داگیرکردنی خاکی ئۆکرانیا دەرەنجامێکی درێژخایەنی دەبێت بۆ ئۆکرانیا و دانیشتوانی، لە کاتێکدا کە وادەردەکەوێت سەرنجەکانی جیهان لەسەر دۆخە هەستیارەکە کەم بووەتەوە.

لەمبارەوه ڤۆڵکەر تورک، کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: "سەرەڕای ئەو چیرۆکە ترسناکانەی که ڕۆژانە لە ئۆکرانیاوە دەبیستین، لەوە دەترسم کە جیهان سڕ بووبێت بەرامبەر ئەم قەیرانە."

ڤۆڵکەر تورک لە هەڵسەنگاندنێکدا بە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانی وتی: "ئێستا دوو ساڵ له هێرشی بەرفراوانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین تێپەردەبێت. دوو ساڵ لێوانلێو لە ئازار و مێنەتی و خوێنڕشتن و لە دەستدانی ئازیزان."

ئەو له وتەکانی ئاماری شەڕی ئەم جەنگەی خسته‌ڕوو و ڕێژەی کوژراو و بریندارەکانی سڤیلی زیاتر له ٣٠هەزار و پێنجسەد کەس ڕاگەیاند و ئامژەشی کرد: " پێدەچێت ژمارە ڕاستەقینەکە زۆر زیاتر بێت."

له بەشێکی دیکەی ئەم ڕاپورته ئاماژه به تاوانەکانی ڕوسیه له کریمەش کراوه لەگەڵ ئەوەی ١٠ ساڵ بەسەر لکاندنی نایاسایی نیمچە دوورگەی کریمه بە ڕووسیاوە تێپەڕ دەبێت.

ئەم ڕاپورته دەڵێت: "بە شێوەیەکی بەرچاو ڕەگەزنامەی ڕووسیایی سەپێندراوە بەسەر خەڵکەکەدا. بەرپرسانی ڕوسیا دانیشتوانی کریمەیان کردووە بە سەرباز لە هێزە چەکدارەکانی ڕووسیادا، دواجار ناچارییان کردوون دژی وڵاتەکەی خۆیان شەڕ بکەن."

هەروەها بەپێی ڕاپورتەکه منداڵانی ئۆکرانیا له مافی خوێندن بە زمانی دایکی بێ‌بەش کراون و خەڵک مافی دەبڕینی ئازادیان نیە.
ڕاپورتەکا هەروەها ئەو ڕاستیە تاڵە دەخاته ڕوو که: "ئەو پێشێلکارییانەی کە لە کرایمیای داگیرکراو تۆمار کراون، ڕێک لە ناوچە داگیرکراوەکانی ئۆکراینیاش دەبیندرێن".

ڕووسیا بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دژی ئۆکراین تۆمەتبار دەکرێت
ڕەسمێک له کۆبوونەوەی جڤاتی مافئ مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان

ئەم ڕاپورته لەسەر ڕاستییەکانی شەڕی ڕوسیا لەگەڵ ئۆکراین تەرکیز دەکات و دەڵێت: "لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا بە شێوەیەکی بەرفراوان مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییە مرۆییەکانییان پێشێل کردووە، پێشێلکارییەکانیش بریتین لە کوشتن و ئەشکەنجەدان و بێسەروشوێن کردن و دەستبەسەرکردنی زۆرەملێ".

لە درێژەی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، بەرپرسانی کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان چاوپێککەوتنیان لەگەڵ ٦٠ زیندانی جەنگی ئۆکراینیدا کردووە کە ئەزمونی زیندانەکانی ڕووسیەیان هەیه. سەرجەم دیلەکان ئاماژەیان بەوە داوە کە بە‌شێوەی لێدان یان کارە ئەشکەنجە دراون و هەڕەشەی لە سێدارەدانییان لێکراوە و ڕووبەڕووی توندوتیژی سێکسی و مامەڵە خراپ و ئازارەکانی دیکە بوونەتەوە.

کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ١٢ حاڵەتی لە سێدارەدانی لانیکەم ٣٢ دیلی جەنگی ئۆکرانیاییان تۆمار کردووە.

ئەم ڕاپورته ڕوو له کرملین دەکات و دەڵێت: "پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا و بەرپرسانی بەڕێوبەرایەتییەکانەوە لە ناوچە داگیرکراوەکاندا دەبێت بە یەکجاریی بوەستێت."