بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی "ژن ژیان ئازادی" بە چوار زمان لە زانکۆی تاران

بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی "ژن ژیان ئازادی" بە چوار زمان لە زانکۆی تاران
AvaToday caption
posted onApril 29, 2023
noبۆچوون

 

▪️چالاکان و خوێندکارانی زانکۆ لە ئێران، بەیاننامەی "ژن ژیان ئازادیـ"ـیان بە چوار زمانی کوردی، فارسی، تورکی و عەرەبی لە زانکۆی تەربییەت موعەلمی تاران چاپ و بڵاو کردەوە.

▫️ڕۆژی سێشەممە ٥ی بانەمەرێ ١٤٠٢ی هەتاوی، چالاکانی خوێندکاریی زانکۆکانی ئێران بەیاننامەی "ژن ژیان ئازادیـ"ـیان بە چوار زمان بڵاو کردەوە کە لە بەشێک لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی دەسەڵات مێژووی سوورە و هیچ کەس و دەسەڵاتێک ناتوانێت پێش لەو ڕاپەڕینە بگرێت.

▫️هەروەها لەو بەیاننامەیەدا باس لەوە کراوە کە لە ئێستادا شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی" دەیهەوێت کۆتایی بە کۆماری ئیسلامی بێنێت و لە ئێستادا کە ئەو شۆڕشە لەسەر پێیە و ڕووبەڕووی دەسەڵاتی دیکتاتۆر دەبێتەوە و ترسی خستووەتە دڵی ئەو کەسانەی کە نەتەوەکانی دیکەیان پێ ڕەعیەت و خۆیان پێ ئاغایە، کاتی ئەوەیە کە گەلانی ئێران لێبڕاوانە و چاونەترسانە ڕووبەڕووی دەسەڵاتی دیکتاتۆر ببنەوە.

▫️لە کۆتاییدا هاتووە: ئێمە چالاکانی خوێندکاری و خەڵکی خۆڕاگر و بوێری گەلانی ئێران، هوشیار و ئامادە، بە چنگ و ددان، بە قەڵەم و هاوار، بەبێ سەرپۆش، بە سەماکردن، بە گریان و شایی، درێژە بە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دەدەین. چیتر دەرکردن لە زانکۆ، زیندان، ئەشکەنجە و لەسێدارەدان ناتوانێت ئێمە کە ئامانجمان لەنێوبردنی دەسەڵاتی دیکتاتۆر و کۆنەپەرستە، ڕابووەستێنێت.