بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەمریکا بە ئاشکرا هێرشى کردە سەر سوپاى پاسداران... ئەمەش وەک کاردنەوە بە کوشتنى بەڵێندەرێکی ئەمریکی بوو لە سوریا

ئەمریکا بە ئاشکرا هێرشى کردە سەر سوپاى پاسداران... ئەمەش وەک کاردنەوە بە کوشتنى بەڵێندەرێکی ئەمریکی بوو لە سوریا
AvaToday caption
posted onMarch 24, 2023
noبۆچوون

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکام)، بەرەبەیانى ئەمڕۆ هێرشی کردە سەر دامەزراوەیەکى سوپاى تیرۆریستى پاسداران لە سوریا و لە ڕاگەیەندراوێکدا ددانیان بەم هێرشەدا نا.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کردووە کە ئەم هێرشە لە وەڵامی هێرشێکى تیرۆریستى بووە کە بووە هۆی کوژرانی بەڵێندەرێکی ئەمریکی و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە لە سوریا.

 

لڤید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا ڕایگەیاند، هێرشێکی ورد بۆ سەر دامەزراوەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی کۆمارى ئیسلامی ئەنجام دراوە لە ڕێگەى فڕۆکە بێفڕۆکەوانەوە، و هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشەکە بە فەرمانی جۆ بایدن بووە.

هەروەها سێنتکام پێداگرى لەوە کردووەتەوە کە ئەمریکا لەو وڵاتە دەمێنێتەوە بۆ دڵنیابوون لە شکستی داعش لە سوریا بە مەبەستی گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری بۆ تەواوی ناوچەکە.

پێشتر سەرچاوه سورییەکان بڵاویان کردبووه که هەندێک فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی نادیار له شاری دێرەزووری سووریا، ٣ ناوەندى سەر به گرووپه چەکدارەکانی کۆمارى ئیسلامییان بۆردوومان کردووه .