بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

لیرەى تورکى هەتا دێت زیاتر دەشکێت

لیرەى تورکى هەتا دێت زیاتر دەشکێت
AvaToday caption
posted onOctober 22, 2021
noبۆچوون

ئەم ماوەیە نەهامەتى ڕووى لە دراوى نیشتمانى تورکیە کردووە و ئێستا لیرەى تورکى بە ٩.٤٧ لیرە بەرامبەر بە هەر دۆلارێکى ئەمریکى مامەڵەى پێوە دەکرێت.

 

پێشتر و لە مانگەى سپتەمبەر لیرە بە ٦.٥ بوو بەرامبەر دۆلارێکى ئەمریکى و بەردەوام داشکاندنى بە خۆیەوە دیت تا مانگى ئۆکتۆبەر و دواى بڕیارى لەناکاوى بانکى ناوەندى ئەو وڵاتە لەسەر کەمبوونەوەى سوودى بانکى ئەم داشکاندنە زیاتر بوو. بانکى ناوەندى تورکیە لە ٢٣ى سپتەمبەر بە شێوەیەکى چاوەڕواننەکراو بەهاى سودى بانکى لەو وڵاتە بە کەمبوونەوەى ١%ى، گەیاندن ١٨%.

زۆرێک لە شڕۆڤەکارانى ئابوورى کەمبوونەوەى بەهرەى بانکى لە مانگى ڕابردوو بە نوێترین نمونەى دەستتێوەردانە سیاسییەکانى ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆمارى تورکیە لە سیاسەتە ئابوورى و دراوییەکانى ئەو وڵاتە دەزانن و ئەردۆغانیش پێشتر خۆی وەک دوژمنى بەهرى بانکى وەسف کردبوو، ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕەخنەگرانى ئابوورى و سیاسى باس لەوە دەکەن کە هەر ئەو کەسانەى کە ئەردۆغان لە بانکى ناوەندى وەک بەرپرس داینان، دواى ئەو شکستە گەورەیە لاى دانەوە و هەر ئەمەش بووەتە ڕەخنەیەکى گەورە لەسەرى.