بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

جرۆزاڵم پۆست: ڕەنگە ئۆپەراسیۆنە شکستخواردووەکەى قوبرس لەبەرامبەر ڕفاندنى سەردارەکەى سوپاى پاسداران ئەنجام درابێت

جرۆزاڵم پۆست: ڕەنگە ئۆپەراسیۆنە شکستخواردووەکەى قوبرس لەبەرامبەر ڕفاندنى سەردارەکەى سوپاى پاسداران ئەنجام درابێت
AvaToday caption
posted onOctober 6, 2021
noبۆچوون

ڕۆژنامەى جرۆزاڵم پۆستى ئیسرائیلى ڕاپۆرتێکى لەسەر هێرشە شکستخواردووەکەى قوبرس بڵاو کردووەتەوە کە گوایا لەبەرامبەر ڕفاندنى سەردارە خانەنشینەکەى سوپاى تیرۆریستى پاسداران بووە.

 

ڕۆژنامەکە دوێنێ سێشەممە ١٣ى ڕەزبەر، ڕاپۆرتێکى بڵاو کردووەتەوە کە دەزگاى ئەمنیەتى کۆمارى ئیسلامى دژى بازرگانە ئیسرائیلییەکان لە قوبرس هەنگاوێکى شکستخواردوویان هەڵێنایەوە و ئەمەش کاردانەوەیەکى ڕژێم بوو بەرامبەر ڕفاندنى سەردارێکى خانەنشینى هێزە تیرۆریستییەکانى سوپاى پاسداران کە لە لایەن سازمانى ئەمنیەتى دەرەوەى ئیسرائیل (مووساد) ئەنجامى دابوو.

بە پێى ڕاپۆرتى ڕۆژنامەکە، مووساد مانگى ڕابردوو لە گەڕان بە دواى زانیارى لەسەر ڕون ئارادى فڕۆکەوانە بێسەروشوێنە ئیسرائیلییەکە، سەردارێکى خانەنشینى کۆمارى ئیسلامى لە سوریە ڕفاند و گواستییەوە بۆ وڵاتێکى ئەفریقایی و پاش لێپرسینەوە و پرسیارکردن لەبارەى فڕۆکەوانە ئیسرائیلییەکە، ئازادیان کرد.

جرۆزاڵم نووسویەتى کە ئەگەرى هەیە کۆمارى ئیسلامى پاش ئەو کارەى مووساد، تۆڵەى خۆى بکاتەوە و بۆیەشە ویستى بازرگانەکانى ئەو دوژمنە دێرینەیەى خۆى لە قوبرس بڕفێنێت و تۆڵە لە ئیسرائیل کباتەوە، بەڵام شکستى خوارد.

ڕون ئاراد فڕۆکەوانێکی ئیسرائیلی بوو کە لە کاتی ئۆپەراسیۆنى شەڕی نێوخۆیی لوبنان لە ساڵی ١٩٨٦ بەهۆی کێشەی تەکنیکی ناچار بوو لە ئاسمانی ئەو وڵاتە خۆی بخاتە خوارەوە و لەلایەن هێزەکانی سەر بە ئەمەل دەسبەسەر و ڕادەستی سوپای پاسدارانی کۆمارى ئیسلامى کرد و ئیسرائیلیش تا ئێستا چەندین ئۆپەراسیۆنى سەربازى و هەواڵگرى ئەنجام داوە بۆ دیاریکردنى چارەنووسی فڕۆکەوانەکەى و  ١٠ ملیۆن دۆلاریشى بۆ هەر زانیارییەک لەبارەیەوە وەک دیارى ئامادە کردووە.