رفتن به محتوای اصلی

مارک ڕووتە: ناتۆ دەبێت سەبارەت بە ئێران وریا بێت

مارک ڕووتە: ناتۆ دەبێت سەبارەت بە ئێران وریا بێت
مارک ڕووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ
posted onJuly 7, 2026
noدیدگاه

مارک ڕووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ لە کۆڕبەندی پیشەسازیی بەرگریی هاوپەیمانییەکە لە ئەنکەرە ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامی وەک ڕووسیا، چین و کۆریای باکووری هەڕەشەیە و ناتۆ دەبێت خێراتر و یەکگرتووتر هەنگاو بنێت بۆ بەرپەرچدانەوەی.

سکرتێری گشتیی ناتۆ وتی هەرچەندە "کردەوەی ئەم دواییەی ئەمەریکا" بەرنامەی ئەتۆمی و مووشەکی بالیستیکی کۆماری ئیسلامی "بە شێوەیەکی بەرچاو لاواز" کردووە، بەڵام ناتۆ نابێت تاران پشتگوێ بخات و دەبێت سەبارەت بە ئێران وریا بێت.

هاوکات ئاسایشی تەنگەی هورمز بابەتێکی گرنگ دەبێت لە لوتکەی ناتۆدا. وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ بڕیارە لەگەڵ هاوتاکانیان لە بەحرەین، کوەیت، قەتەر و ئیمارات سەبارەت بە چەقبەستوویی کردنەوەی تەواوەتی تەنگەکە، ئاسایشی کەشتیوانی و پێشنیاری فەرەنسا و بەریتانیا بۆ ئەرکێکی دەریایی فرەنەتەوەیی تاوتوێ بکەن، پلانێک کە کۆماری ئیسلامی تا ئێستا دژایەتیی کردووە.

سکرتێری گشتیی ناتۆ هەروەها هۆشداری دا کە هەڕەشەکان تەنیا لە کۆماری ئیسلامیدا سنووردار نەبوون. وتی ڕووسیا نزیکەی نیوەی بودجەی نیشتمانیی خۆی بۆ "ئامێری جەنگ" خەرج دەکات و پیشەسازیی بەرگرییەکەی بە درێژایی کاتژمێر بۆ شەڕکردن كارد دەكات.

ڕووتە هەروەها باسی لە مۆدێرنیزاسیۆنی سەربازیی چین و نەبوونی شەفافیەتی پەکین لە توانا ئەتۆمییەکانی و بەردەوامیی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆریای باکوور کرد و ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم وڵاتانە "زیاتر لە جاران پێکەوە کاردەکەن."