Ana içeriğe atla

ئێران بەردەوامە لەدەستبەسەر کردنی کچانی ناڕازی بە حیجابی زۆرە ملی

ئێران بەردەوامە لەدەستبەسەر کردنی کچانی ناڕازی بە حیجابی زۆرە ملی
posted onJuly 25, 2018
noyorum

 

بە گوێرەی هەواڵیك کە کەمپینی داکۆکی لە بەندکراوانی سیاسی و مەدەنی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، دەزگاکانی بەسیج و 'پۆلیسی تایبەت بە پاراستنی ئەمنیەتی ئەخلاقی کۆمەڵگا' رۆژی سێ شەممە ٢ی  گەلاوێژ ٦ ژنیان بە هۆکاری لابردنی پەچەی سەر و دانانی وێنەکانیان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستبەسەر کردووە.

 

لە لایەکی دیکەوە ناوەندی ناسروا بە 'ئەمری بە مەعرووف و نەهی لە موونکەری' دێزفول رۆژی دووشەممە یەکی گەلاوێژ ٥ کچیان بە تاوانی دژایەتی لەگەڵ نۆڕمەکانی کۆمەڵگا دەستبەسەر کردووە.

 

هەڵمەتی کچانی شەقامی ئینقلاب کە تێیدا کچان سەرپۆشی سەریان  فڕێ دەدەن سەرباقی سەرکوتی چالاکانی ئەو هەڵمەتە هەروا بەردەوامە و کچان و ژنانی ئێران سوورن لەسەر لابردنی یاسای حیجابی زۆرەملی.

 

یاساکانی کۆماری ئیسلامی لەسەر بنەمای شەریعەتی ئیسلام داڕێژراون و لە چوارچێوەی سیستەمی ویلایەتی فەقیهدا هیچ بایەخێک بە ویستی مرۆڤەکان و ئیرادەیان لە دیاری کردنی شێوازی ژیانیان نەدراوە. لە راستیدا مرۆڤی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی مەحکوم دەکرێ بەو شتەی دەسەڵات دەیهەوەێ و ئەوەش ناڕەزایەتی بەربڵاوی چین و توێژە جیاجیاکانی ئێرانی لێکەوتۆتەوە.

 

بزاڤی ژنان یەکێک لەو بزاڤە زیندووە ناڕازیانەی ئێرانە کە لە دووتوێی کەمپین و چالاکی سەرشەقام و هەڵمەتی جۆراوجۆردا دژی یاسا دژە ژنەکانی کۆماری ئیسلامی وەستاوەتەوە و لەو پێناوەشدا ساڵانە بە دەیان کەسیان دەستبەسەر دەکرێن و سزا دەدرێن.