Ana içeriğe atla

لە ئیلام تەرمی وەرزشکارێکی خاوەن پێداویستی تایبەت دۆزرایەوە

لە ئیلام تەرمی وەرزشکارێکی خاوەن پێداویستی تایبەت دۆزرایەوە
ئەحمەدڕەزا جەلیلیان، گەنجێکی وەرزشکاری تەمەن ٢٥ ساڵ
posted onJuly 27, 2026
noyorum

دوای بێسەروشوێنبوونی بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر، تەرمی ئەحمەدڕەزا جەلیلیان، گەنجێکی وەرزشکاری تەمەن ٢٥ ساڵ، لە قەراخ ڕێگەی پشتێنەیی (کەمەربەندی) شاری ئیلام دۆزرایەوە.

ئەحمەدڕەزا جەلیلیان، کە یەکێک بوو لە وەرزشکارانی ناسراوی بواری کێشبڕکێ (قورسایی هەڵگرتن) و خاوەن پێداویستی تایبەت بوو، ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو لە ماڵ چووبووە دەرەوە و چیتر نەگەڕابووەوە. دوای بڵاوکردنەوەی وێنە و زانیارییەکانی بە مەبەستی دۆزینەوەی، هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی لە لایەن تیمە پەیوەندیدارەکان و خەڵکی ناوچەکەوە دەستیپێکرد.

سەرەنجام پاش گەڕانێکی زۆر، تەرمی بێگیانی ئەم گەنجە ئەمڕۆ دووشەممە لە دەوروبەری شارەکە دۆزرایەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کرا. تاوەکو ئێستا هۆکار و وردەکارییەکانی گیانلەدەستدانەکەی بە فەرمی لە لایەن لایەنە ئەمنییەکانەوە ڕانەگەیەندراوە و بەڵام دەگوترێت خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.