مامۆستا قەرەنی قادری، نووسەر و رۆژنامەنووسی دیاری کورد، دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، لە شاری هەولێر کۆچی دواییکرد.
مامۆستا قەرەنی قادری، نووسەر و لێکۆڵەر لە بواری رۆژنامەنووسی و خەڵکی شاری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستیی و نەخۆشییەوە، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کۆچی دواییکرد.
مامۆستا قەرەنی قادری یەکێک بوو لە نووسەر و رۆژنامەنووسە بە ئەزموونەکان، کە ساڵانێکی زۆر لە بواری فیکری و رۆژنامەگەریدا خزمەتی کردووە و خاوەنی چەندین بەرهەم و نووسینە لە بوارە جیاجیاکاندا.