Ana içeriğe atla

سێناتۆرێکی باڵای ئەمریکا داوای پڕچەککردنی خۆپێشاندەرانی ئێران دەکات

سێناتۆرێکی باڵای ئەمریکا داوای پڕچەککردنی خۆپێشاندەرانی ئێران دەکات
posted onJanuary 28, 2026
noyorum

تێد کروز، سێناتۆری باڵای کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، لە نوێترین کاردانەوەیدا بەرامبەر سەرکوتکردنی خۆپێشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، داوای کرد چەک بگەیێندرێتە دەستی خۆپێشاندەرانی ئەو وڵاتە.

سێناتۆر کروز، ئێوارەی رۆژی سێشەممە لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" نووسیویەتی: "پێویستە ئێمە (ئەمریکا) هەر ئێستا خۆپێشاندەران پڕچەک بکەین."

ئەو سێناتۆرە کۆمارییە ئامانجی ئەم هەنگاوەی بۆ رووخاندنی دەسەڵاتی ئێران گەڕاندووەتەوە و دەڵێت: "ئەمە بۆ ئەوەیە گەلی ئێران بتوانن ئایەتوڵڵا بڕووخێنن؛ ئەو ستەمکارەی کە بەردەوام دروشمی 'مەرگ بۆ ئەمریکا' دەڵێتەوە."

تێد کروز جەختی لەوەش کردووەتەوە کە پڕچەککردنی نەیارانی کۆماری ئیسلامی، پەیوەندیی راستەوخۆی بە ئاسایشی ناوخۆیی وڵاتەکەیەوە هەیە و نووسیویەتی: "ئەم کارە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەمریکا زیاتر و زیاتر پارێزراو بێت."