Ana içeriğe atla

سەرکوتکردنی شادیی خەڵک لە شەوی یەڵدادا!

هێرشی ڕێکخراوی بەکرێگیراوانی حکوومەت بۆ سەر نەریتە نەتەوەییەکان لە مەهاباد و سانسۆری بەئەنقەستی دەسەڵات!
هێرشی ڕێکخراوی بەکرێگیراوانی حکوومەت بۆ سەر نەریتە نەتەوەییەکان لە مەهاباد و سانسۆری بەئەنقەستی دەسەڵات!
posted onDecember 27, 2025
noyorum

ڕێوڕەسمەکانی شەوی یەڵدا لە مەهاباد جارێکی دیکە ئەوەی نیشان دایەوە کە تەنانەت نەریتە کولتووری و شادییە نەتەوەییەکانی خەڵکیش لە سەرکوتی سیستماتیکی رێژیمی کۆماری ئیسلامی بەدوور نین. ئەم ڕێوڕەسمانە کە لە چەندین چێشتخانە و هۆڵ لەوانە "مەهاباد مۆڵ"، تالاری "ڕۆژ" و چێشتخانەی "کانیار" بەڕێوە چوون، بە هێرشی ڕێکخراوی چەتە و چەکدارانی سەر بە ناوەندە هەواڵگرییەکان (جاشە ناسراوەکان) بەرەو توندوتیژی بردران.

هاوکاتبوونی شەوی یەڵدا لەگەڵ ساڵیادی لەدایکبوونی "عەبدولڕەحمان قاسملوو"،سکرتێری پێشووی حزبی دیموکراتی کوردستان، بووە بیانوویەک بۆ ئەوەی دەزگا حکوومەتییەکان بە ترس لە هەر جۆرە دەرکەوتەیەکی ناسنامەی سیاسی و کولتووری، پڕۆژەیەکی لەپێشینە داڕێژراو بۆ تێکدانی ئەم ڕێوڕەسمانە جێبەجێ بکەن.

ئەندامانی نفووزی ،ناسراو بە «جاش» و «خائین»، بە جلی مەدەنی و لەژێر سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ئیتڵاهات و سپای پاسداران، چوونە شوێنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکان و بە دروستکردنی ترس و تۆقاندن، هەڕەشە، تێکهەڵچوونی فیزیکی و تەنانەت بەکارهێنانی چەقۆ، هەوڵیان دا شادیی خەڵک بگۆڕن بۆ ئاژاوە.

ئەم بەکرێگیراوانە بە شێوەیەکی ئامانجدار هێرشیان کردە سەر دەروازەی شوێنی ڕێوڕەسمەکان و دوای بەرگریی ڕێکخەران، تێکهەڵچوونی توند ڕووی دا. لوتکەی ئەم هێرشانە لە "مەهاباد مۆڵ" بوو؛ ئەو شوێنەی کە لە ئەنجامی هێرشی بەکرێگیراوانی حکوومەتدا، لانی کەم ٨ تا ١٣ کەس لە هێرشبەران و ٤ تا ٨ کەس لە ستافی ڕێکخەری ڕێوڕەسمەکە بریندار بوون. سەرەڕای ئەوەش، نەک هەر ڕێوڕەسمەکان بە زۆر سەرکوت کران، بەڵکو هیچ کامیان لە ئەنجامدەرانی توندوتیژییەکە دەستگیر نەکران و لێپێچینەوەیان لەگەڵ نەکرا.

بێدەنگیی تەواوی دامەزراوە ئەمنی و دادوەرییەکان لە بەرانبەر ئەم هێرشانەدا، بە ڕوونی ئەوە نیشان دەدات کە ئەم کارانە «خۆسەرانە» نەبوون، بەڵکو بەشێکن لە سیاسەتی فەرمیی سەرکوتکردنی شادی، ناسنامە و هاوپێوەندیی کۆمەڵایەتی لە کوردستان. لە کاتێکدا هاووڵاتییان تەنیا خوازیاری بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمێکی کولتووری بوون، دەسەڵات جارێکی دیکە بە پەنابردن بۆ بەکرێگیراوان و توندوتیژیی ڕێکخراو، پەیامێکی ڕوونی نارد: تەنانەت شادیی خەڵکیش بە هێڵی سووری ئەمنی دادەنرێت.

بێدەنگیی بەئەنقەستی بەرپرسان لە بەرانبەر ئەم تاوانە ئاشکرایە، بەرپرسیارێتیی ڕاستەوخۆی ناوەندە هەواڵگری و ئەمنییەکان لە تێکدانی ڕێوڕەسمەکانی شەوی یەڵدا لە مەهاباد دەخاتە ڕوو؛ بەرپرسیارێتییەک کە ناتوانرێت بە بێدەنگی، نکۆڵیکردن یان چەواشەکاری لێی ڕابکرێت.

لە دانیشتووانی مەهاباد دەخوازین لە ناسینەوەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی شەوی یەڵدا، هاوکاریی ئاواتودەی بکەن