
لە پارێزگای ئیلام لە شاری بەدرە هاونیشتمانییەکی بەناوی عەلی میرسەفەری ئەسڵ، تەمەن ٨٥ ساڵ، رۆژی سێشەممە بە خواردنی حەبی برینج کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
ئەو هاونیشتمانییە ٦ مانگ لەمەوبەر کچێکی بەهۆی شێرپەنج
ەوە کۆچی دواییکردبوو و ئەمەش کاریگەریی زۆری لەسەر باری دەروونیی دانابوو. ئەو کەسایەتییەکی ناودار و جێی متمانەی خێڵی بەیرەیی بوو.
هەر رۆژی سێشەممە لە شاری ئاودانان، لەپارێزگای ئیلام، کوڕێکی لاوی دیکە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
راگەیاندنە خۆجێیەکانی پارێزگای ئیلام بڵاویان کردووەتەوە، ئەم رووداوانە نیگەرانی و دڵەڕاوکێی لەنێو خەڵکدا دروست کردووە و دیسان پرسی چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەم بارودۆخەی وروژاندووە.
بەپێی هەواڵی راگەیاندنەکانی شاری ئاودانان، ژمارەی هەوڵەکانی خۆکوشتن لەم شارەدا رووی لە هەڵکشان کردووە.
لە شاری بۆکان لە پارێزگای ورمێش رۆژی چوارشەممە ژنێکی تەمەن ٢٥ ساڵ بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
نزیکەی مانگێک لەومەبریش کوڕێکی تەمەن ٢٠ ساڵ تەمەنی خەڵکی ئاوایی زەرانگوش، سەر بە شاری بەدرە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.