Ana içeriğe atla

 سامان یاسین مانی لە خواردن گرت 

 سامان یاسین مانی لە خواردن گرت 
AvaToday caption
posted onFebruary 18, 2023
noyorum

 

▫️سامان یاسین لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۲۷ی ڕێبەندان مانی لە خواردن گرت، ناوبراو هۆکاری مانگرتنەکەی بۆ ناڕوونی چارەنووس و دۆسیەی گەڕاندەوە. 
 
▫️تەیمور سیدی، باوکی ئەم ڕەپرە کورد، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام دا بڵاوی کردبوو «لێبوردنی » ڕێبەری کۆماری ئیسلامی یاسینیشی گرتووەتەوە، بەڵام بەرپرسانی بەندیخانە هێشتا یاسینیان ئازاد نەکردووە و ئەویش بەو هۆکارە مانی لە خواردن گرتووە. 

▫️ئەم هونەرمەندە کوردە ڕێکەوتی ۸ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی بۆ لێپرسینەوەی زیاتر بۆ بەندیخانەی ئێڤین گوازراوەتەوە و تەنیا جارێک بنەماڵەی بینیوە.