Skip to main content

کۆماری ئیسلامی بە ٥٠ ملیۆن تمەن تەرمی شەهیدێکی ئەهواز دەداتەوە

کۆماری ئیسلامی بە ٥٠ ملیۆن تمەن تەرمی شەهیدێکی ئەهواز دەداتەوە
AvaToday caption
posted onDecember 7, 2019
nocomment

 

سەید کەیوان بەرفی خەڵکی سەید خەلەف لە ئەهواز کە بۆ نەشتەرگەری سەردانی شاری شیرازی کردبوو لەوێ چووە نێو خۆپێشاندەران و لە کاتی خۆپێشاندانەکانی کۆتایی مانگی گەڵاڕێزان دەکەوێتە بەر فیشەکی هێزەکانی سوپای پاسداران و شەهید دەبێت.

 

بۆ دانەوەی تەرمی سەید کەیوان سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی داوای ٧٠ ملیۆن تمەن لە بنەماڵەکەی دەکات و گوشاریان دەخاتە سەر کە بڵێن کوڕەکەیان بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەست داوە. لە کۆتاییدا و دوای تکا و پاڕانەوەی بنەماڵەی شەهیدەکە، سوپای پاسداران بە ٥٠ ملیۆن تمەن تەرمی کوڕەکەیان دەداتەوە.

تەرمی سەید کەویوان بەرفی ڕۆژی هەینی ١٥ سەرماوەز لە ئەهواز بە خاک سپێردرا.

کۆماری ئیسلامی دەسەڵاتێکی جنایەتکارە و تەنیا بە نەمانی ئەو گەلانی ژێر دەستی ئێران ڕووی خۆشی و ئاسایش لە ژیانیان دەبینن.