Skip to main content

لێکچووەکانى داڕمانى بەهاى تمەن  و لیرەى تورکی

لێکچووەکانى داڕمانى بەهاى تمەن  و لیرەى تورکی
مەترسى دەنگۆى سپیکردنەوەى پارەى کۆمارى ئیسلامى لە هاڵک بانگى تورکى هەیە!
ئەگەرى هەیە تورکیا بە ئاگرى ئێرانەوە بسووتێت
posted onAugust 21, 2018
nocomment

 

داڕمانى بەهاى لیرەى تورکی و تمەنی ئێران، ڕەنگە بەلای هەندێک کەسەوە بابەتێکی ئاسایی بێت، بەڵام لە قووڵایی ئابووریدا ئاڵۆزییەکانى هەردوو دراوەکە زۆر لەوە گەورەترە کە بەهایەکى زۆریان بەرامبەر دۆلارى ئەمریکى و سەبەتەی دراوە نێودەوڵەتییەکان لەدەست داوە.

 

ئەو پازدانە ئازادەى ئاڵوگۆڕی بەهاى تمەن و لیرە، لە کاتێکدایە ویلایەتە یەکگرتووەکان پاکێجێکى نوێی سزاى ئابووری بە سەر  ئێراندا سەپاند و، بەهۆى ئاڵۆزییەکانى نێوان واشنتۆن و ئەنکەرا، ئیدارەى کوشکی سپی ئابلووقەیەکى ئابوورى خستە سەر بەرپرسانى حکومەتەکەى ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆمارى تورکیا.

دابەزینى بەهاى تمەن و لیرە لە بازاڕى ئازاد!

دابەزینى بەهاى تمەن و لیرە لە بازاڕى ئازاد!

 

سەرەتاى ئەمساڵ لیرەى تورکی سەدا 40 بەهاکەى لە دەست داوە، بەڵام تمەنى ئێرانى  لە هەمان وادەدا بەها لەدەستدراوەکەى گەیشتۆتە سەدا 50 . چەند ڕۆژ پێش ئێستا بەهاى ئاڵوگۆری لیرە بەرامبەر دۆلار لە نزمترین ئاستى پێوانەیی خۆی بووە، بە جۆرێک یەک دۆلار  یەکسان بووە بە حەوت لیرە. لە بەرامبەریشدا پاشەکشێکردنى بەهاى تمەن لە بازاڕى ڕەشى ئەو وڵاتەدا دۆلارێک یەکسان بووە بە 11 هەزار  تمەن .

لەسەر ئاستى ئابووریشدا هەڵاوسانى ئابوورى ئەنکەرا گەیشتووەتە سەرووى سەدا 15 و، بەردەوامیشە لە بەرزبوونەوە. ئابوورى تورکیا بە شێوەیەکى فەرمیی بەرەو قۆناغى داتەپین دەچێت. بە بەراورد بەو وڵاتە، ئابوورى تاران لە تەمموز (پووشپەڕ)ـى رابردوو لە سنوورى سەدا 10.5 بووە. ئەوەى ئێران و تورکیای پێکەوە بەستووەتەوە سەپاندنى سزاى ئابوورییە لە لایەن کۆشکى سپی ئەمریکاوە، کە ماوەکەى لە یەکتر نزیک بووە.

هەڵاوسانى لیرەى تورکى و تمەنى ئێرانى!

هەڵاوسانى لیرەى تورکى و تمەنى ئێرانى!

 

لە هەمووى سەیرتر هەردوو وڵات پاڵپشتى گرووپە توندڕەوەکان دەکەن کە کردەوەى چەکداری و توندوتیژی لە وڵاتە عەرەبییەکانی وەک سووریا، عێراق، لوبنان و یەمەن ئەنجام دەدەن. تاران لە لایەن خۆیەوە پاڵپشتى ڕاستەوخۆی پارتە شێعە مەزهەبەکانى عێراق، لوبنان و یەمەن و میلیشیا چەکدارەکانى لایەنگرانى رژێمەکەى بەشار ئەسەدى سەرۆکى سووریا دەکات. لەپاڵ ئەوانەش سزای ئابووری بە سەر تاران لە لایەن ئەمریکاوە بەهۆى چالاکییە ئەتۆمیی و مووشەکیەکانیەتى.

 

ئەنکەراش هاریکاری ڕەوتە سیاسی و چەکدارە توندڕەوەکانى سووریا، لیبیا و غەزەى فەلەستینى دەکات، ئەمەش وای لێکردووە، ناسەقامگیری لە ناوخۆى ئەو وڵاتانە دروست بێت. لە سەرووى ئاڵۆزی و قەیرانەکانى تورکیا سیاسەتەکانى سەرۆکى تورکیا، ڕەوشەکەى ئاڵۆزتر کردووە و، میدیاى ئەو وڵاتەش لە بارەى ئەو هەنگاوانە ئاماژە بەوە دەکەن "ئەردۆغان هەوڵى بە میللیکردنى ئابوورى دەدات"، چونکە بە گووتەى ئەردۆغان "بەرزی ڕێژەى سوودی بانکی، دایکى هەموو خراپییەکانە".