Skip to main content

هۆکاری دوورخستنەوەی عەلی دایی لەقاودانی شوناسی بەڕێوەبەرێکى تیرۆریستە

هۆکاری دوورخستنەوەی عەلی دایی لەقاودانی شوناسی بەڕێوەبەرێکى تیرۆریستە
AvaToday caption
posted onMay 24, 2019
nocomment

 

بەپێ ڕاپۆرتەکان پاش لەقاودانی پێشینەی بەڕێوەبەری گشتیی سایپا لە حەراسەتی دەنگوڕەنگ و گۆڕینی ناوەکەی لەلایەن عەلی داییەوە، یانەی دەستەی باڵای تۆپی پێی ئێران  بەکارگرتنی ئەم یاریزان و ڕاهێنەرە بەناوبانگەی  وەکوو سەرڕاهێنەری تیمەکان قەدەغە کرد.

 

ڕۆژنامەی فەرهیختگان ڕۆژی سێشەممە ۳۱ی بانەمەڕ نووسی: هەڵوەشاندنەوەی بڕیارنامەی سەرڕاهێنەری عەلی دایی لەیانەی تراکتۆرسازی تەورێز، دەنگۆی فەرمان بۆ واژوونەکردنی هیچ بڕیارنامەیێک لەگەڵ عەلی دایی بۆ تیمەکانی دەستەی باڵا، بەرز بووەوە

ئەم ڕۆژنامەیە لە وتووێژێکدا ئەم بابەتەی لەگەڵ عەلی دایی خستە بەرباس و عەلی دایی گوتی سەرەڕای ئەوەی هیچ دانوسانێکی لەگەڵ تیمەکانی دەستەی باڵا نەبووە بەڵام بابەتی فەرمان لەدەرەوەی کۆمەڵەتۆپی پێی بۆ بێدەنگکردنی خۆی بە شتێکی ئاسایی لە نێو کۆماری ئیسلامی دانا کە ئەگەری زۆرە.

٣ کەس

ڕۆژی دووشەمەش ڕۆژنامەی "خەبەری وەرزش" نووسیبووی: ئەڵێن لەدەرەوەی چوارچێوەی تۆپی پێ داوا لەیانەکانی دەستەی باڵا کراوە لە گەڵ عەلی دایی هاوکاری نەکەن. پێدەچێ ئەم داواکارییە پێوەندی بە لەقاودانەکەی عەلی دایی پاش دەرکردنی لە سایپابووە و بەم شێوەیە بەدوای خراپکردنی ئەون تا شوێنێکی لە لیگی نۆزدەیەم نەبێت.

عەلی دایی سەرڕاهێنەری پێشووی تیمی تۆپی پێی سایپا، ڕۆژی هەینی ۱۳ی بانەمەڕ پاش دەرکردنی لە پۆستەکەی لەم یانەیە لە کۆنفڕانسێکی خەبەریدا گوتی "کەسێک بەنێوی مستەفا مودەبر (بەڕێوەبەری گشتیی یانەی سایپا) ناناسێت و لەڕاستیدا ئەو هەر سەردار غەفوور دورجەزی دەولەق، سەرۆکی پێشووی حەراسەتی دەنگوڕەنگە کە نێوی خۆی گۆڕاوە و بووەتە بەڕێوەبەری گشتیی سایپا.

عەلی دایی هەروەها پرسیاری کردبوو: مەگەر دەبێ کەسێک نێو و فامیلی خۆی بەتەواوی بگۆڕێت و بە شۆناسێکی نوێوە بسووڕێتەوە؟

ئەم ڕاهێنەرە پاشان ڕخنەی توندی ئاراستەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کردبوو و گوتبووی: ئەڵێن گیان بۆ وڵات بەخت دەکەین کەچی منداڵەکانیان چەندین ساڵە لە دەرەوەی ئێران دەژین. پاش ئەم قسانەی عەلی دایی، ڕاپۆرتگەلێک سەبارەت بە دەوری غەفوور دورجەزی لە تێرۆری دوکتور قاسملوو، سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، بڵاو بوویەوە.

بکوژ