Skip to main content

کۆماری ئیسلامی بڵاوکردنەوەی نێوی ئەو کەسانەی گەمارۆیان خراوەتە سەر یاساغ کرد

کۆماری ئیسلامی بڵاوکردنەوەی نێوی ئەو کەسانەی گەمارۆیان خراوەتە سەر یاساغ کرد
posted onJanuary 23, 2019
nocomment

 

لە کاتێکدا ئەمریکا گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامی بە هۆکاری پەرەدان بە بەرنامەی مووشەکی و هەروەها ناسەقامگیر کردنی ناوچەکە زیاتر کردووە، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دەڵێ لە ئەگەری نەگۆڕینی ڕەفتارەکانی، گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامی زیاتر دەبێت.

 

ڕۆژنامەی " وطن امروز" کە سەر بە باڵی موحافزەکاری دژبەری دەوڵەتی ڕووحانیە لە لایەک پەیامێکی لە لایەن " ئیدارەی گشتی چاپەمەنییە نێوخۆییەکان و لە لایەک وەزارتی فەرهەنگ و ئیڕشای کۆماری ئیسلامی بڵاو کردووەتەوە کە دەڵێ: بە پێی راگەیندراوی "دەسەڵاتدارانی بەرپرس" و بە مەبەستی پاراستنی هێمنی دەروونی کۆمەڵگە، بڵاو کردنەوەی نێوی کەسەکان و ئەو کۆمپانیایانەی کە لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆیان خراوەتە سەر یاساغ کراوە.

ئەمریکا دەڵێ ئێران گەورەترین پشتیوانی تیرۆریزمە لە ئاستی دونیادا. هەروەها بەرنامەی مووشەکی ئێران و کردەوە ناسەقامگیرانەکانی بووەتە هۆی ئەو گەمارۆیانە. پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا چەندین جار و لە چەندین پەیامدا بە خەڵکی ئێرانی گووتبوو کە کۆماری ئیسلامی داهاتی ئەو وڵاتە بەجێگەی خەرج کردن بۆ خەڵکی ئێران، تەرخان دەکات بۆ گرووپی تیرۆریستی وەک حەماس و حیزبوڵلا.

لە کاتێکدا ئەو پەیامە ئاراستەی بەڕێوەبەرانی مێدیاکان کراوە کە حەوتووەکانی ڕابڕدوو دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی داوایان کردبوو کەو ئەو هەواڵانە بڵاو نەکرێتەوە و سانسۆر بکرێن. غولامڕزا جەلالی سەرۆکی پەدافەندی ناعاملی ئێران ڕۆژی سێ شەممە ٢٢ی بەفرانبار لە دانیشتنێکدا گووتبووی: نابێ لاوازییەکانی ئەوڕۆی ئێران کەمتر بکەینەوە و بە ڕوانینێکی دیکە نابێ هیچ پەیامێک کە نیشاندەری لاوازی بێت بڵاو بکرێتەوە.

٢١ی بەفرانبار محەمەد سوڵتانی فەر جێگری کاروباری چاپەمەنی و هەواڵدەری وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی کۆماری ئیسلامی داوای لە ڕۆژنامەنووسان کرد کە لە هەوڵی ئاشکراکردنی هەڵەی بەرپرساندا مەبن.

ڕۆژنامەنووسانی ئێران لەگەڵ ئاسەتنگی زۆر لە بواری بڵاوکردنەوەی ئازادانەی زانیاری و ئاراستەکردنی پرسیار بۆ دەسەڵاتداران ڕووبەڕوون، بەڵام حەسەن ڕوحانی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٩٢ بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە دەوڵەتی ئەو بە دوای درووستکردنی کەشێکی ئەمنتر بۆ مێدیاکانە بۆ ئەوەی زانیاری راست و درووست بکەویتە دەستی خەڵک.

بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەو بارودۆخەدا وەبیر بڕیاڕەکەی خامنەیی دێنەوە کە لە کاتی گەندەڵی ٣ هەزار ملیاڕد تمەنی لە بانکەکانی ئێران  فەرمانی بە ڕۆژنامەکانی ئەو وڵاتە کردبوو ئەو پرسەی هێندە  باس نەکەنەوە.