Skip to main content

هەناردەی تورکیە بۆ ئێران ٣٠%ى دابەزیوە

هەناردەی تورکیە بۆ ئێران ٣٠%ى دابەزیوە
posted onJanuary 23, 2019
nocomment

 

ڕۆژنامەی عەسری ئێران بڵاوی کردووەتەوە فاتیح جایاباتماز نوێنەری ئەنجومەنی پیشەساز و بازرگانە سەربەخۆکانی تورکیە "موسیاد" لە ئێران لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی حوڕییەت گوتویەتی یاسای قەدەغەکرانی ١٣٩٩ کاڵا بۆ ئێران لە ساڵی ٢٠١٨ـەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

بە گووتەی ئەو بازرگانە تورکیە، ئەو یاسایە دژایەتی هەیە لەگەڵ ڕێککەوتنی بازرگانی نێوان ئێران و تورکیە کە لە ساڵی ٢٠١٥ بەسترابوو و لە درێژەدا گووتی ٦١ بابەت لەو کاڵایانەی لە لیستی قەدەغەکراواندان لە کاڵایانن کە لە لیستی هەناردەی تورکیە بۆ ئێراندان. پەرلەمانی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە بە پێی پەسەندکراوێک تۆماری داواکاری کاڵای "مەسرەفی خاریجی" کە هاوشێوەکەی لە ئێران بە پێی پێویست بەرهەم دەهینرێت، یاساغ کردووە.

بە گووتەی ئەو بازرگانە تورکە لە ئەگەری درێژەی سیاسەتی هاوردەی قەدەغەکراودا، ڕەوتی کەمبوونەوەی هەناردەی تورکیە بۆ ئێران لە ساڵی ٢٠١٩ زیاد دەبێ و ئەو کارە دەبێتە هۆی زەرەرمەندبوونی کۆمپانیا تورکەکان. فاتیح جایاباتماز داوای کردووە بە پێی ئەو ڕێککەوتنی بازرگانییەی لە نێوان دوو وڵاتی ئێران و تورکیەدا هەیە، دەوڵەت و پەرلەمانی کۆماری ئیسلامی پێداچوونەوە بە یاساغکردنی ٦١ بابەت کاڵای هەناردەکراوی تورکیە بۆ ئێران بکەن. بە پێی قسەکانی ناوبراو لە ئەگەری نەگۆڕینی ئەو سیاسەتە مەترسی ڕاگڕتنی هەموو هەناردەی تورکیە بۆ ئێران لە ئارادا دەبێت.

تورکیە زۆرتر کاڵای مەسرەفی وەک پارچە و پوشاک، خۆراکی و بێهداشتی و بەرهەمی جوانکاریی خانمان دەنێرێت بۆ ئێران.