کۆڕۆنا نیوەی خەڵکی جیهانی خستووەتە قەرەنتینە
ئامارەکان نیشان دەدەن لە یەکەمین کاتژمێرەکانی ڕۆژی هەینی ٣ ملیارد و ٩٠٠ ملیۆن کەس کە دەکاتە نیوەی زیاتری خەڵکی جیهان لە قەرەنتینەدان. ژمارەی تووشبووانی کۆڕۆنا ملیۆنیک کەسی تێپەڕاندووە و تا ئێستا ٥٤ هەزار کەس لە سەرتاسەری جیهان بەهۆی کۆڕۆنا گیانیان لە دەستداوە.